ئۆپیرا كلیلهكانیشی ته‌سلیم كرده‌وه
بڕیار وایه رۆزی به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆ ئامێزی نوێ له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی OWN پێشكه‌ش بكات كه ئۆپێرا خاوه‌نیه‌تی، كاتێك له‌و رێوره‌سمه‌دا لێیان پرسی چ ئامۆژگاریه‌كت بۆ رۆزی هه‌یه ئۆپیرا گوتیی : هیچ ئامۆژگاریهكم بۆی نییه، ئێمه به یه‌كه‌وه پێشتر كارمان كردووه و ئه‌ویش له من به تواناتره له پێشكه‌ش كردنی به‌رنامه، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆزی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره ده‌كات گوتی: من دوودڵ نیم و هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ناكه‌م ئه‌و واقعه‌ی ئێستا تێیدا ده‌ژیم و ده‌یبینم خه‌ونێكی گه‌وره‌ی منه و ئێستا هاته دی، شایه‌نی گوتنه ئۆپیرا و رۆزی پێشتر به‌یه‌كه‌وه كاریان كردووه.