كیت وینسلت خەلاتی باشترین خانمە ئەكتەری ئیمی وەردەگرێ

كیت وینسلت خەلاتی باشترین خانمە ئەكتەری ئیمی وەردەگرێ
ئەستێرەی جیهانی (كیت وینسلت) خەلاتی باشترین خانمە ئەكتەری ئیمی وەگرت بۆ سالی2011، ئەم خەڵاتەش چووە رێزی ئەو خەڵات ورێزلێنانەی لەمێژوی هونەری خۆیدادەستی كەوتون.


لەكاتی دابەشكردنی خەلاتی ئیمی لە ئاهەنگەكەدا كە لە شەوی یەكشەمەدا لە گەورەترین كەناڵە ئەمەریكایی و جیهانیەكان پەخش كرا، خانمە ئەكتەری جیهانی و هاوڵاتی بەریتانی(كیت وینسلت) ئەستێرەی ئاهەنگەكەبوو، توانی سەرنجی تەواوی بەژداربوان و بینەرانی خەڵاتەكە رابكێشێت. ئەم خەڵاتەشی بەهۆی كارێكی هونەری تەلەفزیۆنی وەرگرت، ئەمەش بەبەژداریكردنی لە زنجیرە درامای Mildred Pierce.


خەڵاتی ئیمی هەمان شكۆداری خەڵاتی ئۆسكاری هەیە، بەڵام ئەوەی لێكیان جیا دەكاتەوە،خەڵاتی ئۆسكار تایبەتە بەكاری سینەمایی، بەڵام ئیمی تایبەتە بەكاری تەلەفزیۆنی، ئەكتەرەكان بەخەونێكی گەورەی دادەنێن ئەگەر ئەو خەڵاتە وەربگرن، خەڵاتەكەلەئەمەریكا دابەش دەكرێت، ئەكادیمیای هونەر سەرپەرشتی دەكات.


كیت لەكاتی وەرگرتنی خەڵاتەكەی رایگەیاند: هەرگیز بڕوام نەدەكرد كە ئەم خەڵاتە بەدەستبێنم كەچی بەدەستیشم هێنا، ئەم خەڵاتە بۆمن مانای زۆر شت ئەبەخشێ، ئەمە تەنهابۆ من نییە بەڵكو خەڵاتە بۆ ستافی كارەكەشم چونكە من بە تەنیا كارم نەكردووە.



كیت لەكۆتایی قسەكانیدا خەڵاتەكەی پێشكەشی دایكی كرد و، وتی: ئەم خەڵاتە پێشكەشە بە دایكیخۆشەویستم چونكە زۆری لە پێناوم كردووە و، ئەگەر ئەو نەبوایە هەموو ئەم شتانەدروست نەدەبوون.


كیت ئیلیزابیس وینلست، خانمە ئەكتەرێكی بەریتانییە لەساڵی 1975ز لەدایكبووە، بەفیلمی تایتانیك ناوبانگێكی گەورەی پەیداكرد. لەزۆربەی ئەو فیلمانەی بەژداری كردوە جێی سەرنجی گەورەی بینەران بووە و،خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانی گەورەیە، شەش جار هەڵبژێردراوە بۆ وەرگتنی خەڵاتیئۆسكار و جارێك وەریگرتوە، حەوت جاریش بۆ گۆلادن گڵەب هەڵبژێردراوە و، دووجاروەریگرتووە.


و:ڤینۆس كوردی
Top