له‌ده‌ستدانی منداڵی له درامایه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر نه‌جم هۆگر گووتی "زنجیره درامای په‌پوله ماندوه‌كان، به‌رهه‌می كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانه‌و ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن".
گوتیشی "بابه‌تی زنجیره دراماكه باس له‌و منداڵانه ده‌كات له شه‌قامه‌كانی شاردا كار ده‌كه‌ن و منداڵی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هه‌ست به خۆشی و شادی منداڵیان ناكه‌ن و دوورن له خۆشی و ناسكی منداڵێتی و هه‌میشه به‌دوای كاره‌وه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته روو "نووسینی زنجیره دراماكه له‌لایه‌ن سه‌لام مسته‌فا ئاماده‌كراوه و له‌لایه‌ن وێنه‌گری لاو ژینۆ عومه‌ر كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت".
روونیشیكرده‌وه "ئه‌م به‌رهه‌مه له 15 زنجیره پێكدێت، له‌ئێستاشدا له %٣٥ كاری وێنه‌گرتنی كۆتایی پێهاتووه، دیمه‌نه‌كانیشی له‌شاری سلێمانی وێنه ده‌گرین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "ئه‌مجاره‌یان دڵخۆشم چونكه له‌كاتی كاركردنم به‌ریه‌ككه‌وتنم له‌گه‌ڵ منداڵدا ده‌بێت، ئه‌گه‌رچی زۆر ماندوو ده‌بم، به‌ڵام ئه‌و ئه‌و كاره‌م به‌لاوه خۆشه، هه‌ست به‌ئاسووده‌ی له‌گه‌ڵیان ده‌كه‌م".