هیۆ لۆری پرِ بینه‌رترین ئه‌كته‌ری جیهانه‌

هیۆ لۆری پرِ بینه‌رترین ئه‌كته‌ری جیهانه‌
ئه‌كته‌ری ناوداری به‌ریتانی هیۆ لۆری، بووه‌ خاوه‌نی نازناوی پرِ بینه‌رترین ئه‌كته‌ری شاشه‌ی ته‌له‌فزیون، له‌هه‌مانكاتدا ناوی له‌ كتێبی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان تۆماركرا.
ماڵپه‌رِی رادیۆ سه‌وا بڵاویكردۆته‌وه‌، لۆری كه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ زنجیره‌ی ته‌له‌فزیونی "هاوس" ده‌كات، توانی له‌رێگه‌یه‌وه‌ ئه‌م نازناوه‌ به‌ده‌ست بێننێت.
ئه‌م زنجیره‌ ته‌له‌فزیونییه‌ 80.8 ملیۆن كه‌س له‌ 66 ده‌وڵه‌ت سه‌یری ده‌كه‌ن.
لۆری له‌ ساڵی 2006 و 2007دا توانی له‌رێگه‌ رۆڵگێرِانی له‌زنجیره‌ی "هاوس"ـه‌وه‌، خه‌ڵاتی گۆلدن گلۆپ وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر ب ده‌ست بێنێت.
ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ به‌ریتانییه‌ بۆ هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ك له‌و زنجیره‌ییه‌دا 250 هه‌زار جونه‌یهی ئه‌سته‌رلینی به‌ده‌ست دێنێت.
Top