كاروان عوسمان له ئه‌منه سووره‌كه
یه‌كێك له رێكخه‌رانی ئێواره‌ی یادی كاروان عوسمان بڵند جه‌لال له‌لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "من وه‌كو هه‌وادارێكی كاروان عوسمان به‌پێی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێ و برای گۆرانیبێژدا هه‌مه، گفتوگۆمان له‌باره‌ی سازكردنی یادێك بۆ ئه‌و گۆرانیبێژه كرد، هاوكات زۆرێك له‌هاوڕێیانیش خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌و یاده ده‌ربڕی، ئێمه‌ش له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌ستمان كرد به ئاماده‌كارییه‌كان".
گوتیشی "ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك به‌په‌له بڕیارمان له‌سه‌ریدا، بۆیه كاتمان نه‌بوو ریكلامێكی باشی بۆ بكه‌ین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان په‌یوه‌ندی بگرین بڕیارماندا له‌سه‌ر ناو ئه‌منه سوره‌كه سازی بكه‌ین، ئه‌مساڵیش له‌ئاست ساڵی رابردوو به پێزتمان كردوه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌منه سووره‌كه بۆ سازكردنی ئه‌م یاده هاوكاریكردنیان بوو كه رێگه‌یان داین بۆ مه‌شق كردن و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانیش هاوكاری كردوین و سپۆنسه‌ری سه‌رجه‌می كاره‌كه‌یان كردوه".
ئه‌م چالاكییه بۆ یادكردنه‌وه‌ی گۆرانیبێژی كۆچكردوو، ئێواره‌ی دوێنێ یه‌شكه‌ممه 18 ئه‌یلول/ سه‌پته‌مبه‌ر 2011 به‌رِێوه‌چوو.
كاروان عوسمان گۆرانیبێژێ ساڵی ١٩٦٨، له‌گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی، شاری سلێمانی له‌دایكبووه.
ساڵی ١٩٨٨ ئاماده‌یی كشتوكاڵی له به‌كره‌جۆ ته‌واوكردووه، پاشان رووی له جیهانی موزیك كردووه، ساڵی ١٩٨٦ پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی عێراق، له ئامێری عوود و گیتاردا به‌ده‌ستهێناوه.
یه‌كه‌م گۆرانی كه خۆی پێ ناساندووه گۆرانی "ئاهێك" بوو له ئاوازی مه‌حه‌مه‌دی ماملێ و هۆنراوه‌ی سیروان حه‌مه‌ڕه‌شید.
له رۆژی ١٢ كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر ساڵی ١٩٨٩دا ده‌ستگیر ده‌كرێت، له ئاب/ ئۆگۆست ١٩٩١دا له زیندانی ئه‌بوغرێبی به‌غدا له سێداره ده‌درێت.