فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ ده‌ستیپێكرد

فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ ده‌ستیپێكرد
به‌ ئاماده‌بوون و چاودێری به‌رهه‌م ساڵح ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆ له‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد.
ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێر سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاتژمێر 11 به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18 ئه‌یلول 2011، له‌ هۆڵی پێشه‌وا ده‌ستیپێكرد و بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌رپرسانی حكومی و حزبی، رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی كورد و بیانی، به‌ خوێندنه‌وه‌ی وتاری فیستیڤاڵ ده‌ستی پێكرد، دواتر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكرد، تێیدا باسی له‌ گرنگی ئه‌و فیستیڤاڵه‌ كرد، له‌ هه‌مان كاتدا گرنگی هونه‌ری شانۆی خسته‌ روو.
شایه‌نی گوتنه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ دوو نمایشی شانۆیی له‌ یه‌كه‌مه‌ رۆژی فیستڤاڵه‌كه‌ نمایش ده‌كرێن یه‌كه‌میان شانۆی (چیڕۆكه‌ به‌رده‌وامه‌كان) كه‌ له‌ نووسین و ده‌رهێنانی ئه‌حمه‌د سالار و له‌ كاتژمێر 5:30 له‌ هۆڵی گه‌ل نمایش ده‌كرێت و دووه‌میشیان، دووه‌میشیان شانۆیی (شێتی جه‌نگ) كه‌ له‌ نووسینی جیان دۆمینتیلۆ و له‌ ده‌رهێنانی رۆبه‌رتۆ كۆپۆنی كاتژمێر 8ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری نمایش ده‌كرێت.
Top