پاریس هیلتۆن زۆرترین دوژمنی هه‌یه‌

پاریس هیلتۆن زۆرترین دوژمنی هه‌یه‌
گۆڤاری لۆبۆنی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌وا پاریس هیلتونی ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكی و میراتگری زنجیره‌ هۆتێله‌كانی هیلتۆن چووه‌ نێو لیستی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه‌ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا زۆر رقی لێیانه‌.
گۆڤاری ناوبراو كه‌ بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ پشتی به‌ راپرسییه‌كی سه‌نته‌ری (ئیزبۆس) بۆ پێوانه‌ كردنی رای گشتی به‌ستووه و پاریس بڕی 60%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌‌ و تێیدا هاتووه‌ هۆكاری رقی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ پاریس بۆ ئاڵوده‌ بوونی به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌ر له‌م راپرسییه‌دا هاتووه‌ كه‌ برێتنی سپیرزیش رێژه‌ی 45%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌، چونكه‌ ئه‌ویش وه‌ك پاریس هۆگری مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌ و ئارنۆڵد شوارزنیگه‌ری حاكمی پێشووی به‌ پله‌ی سێیه‌م دێت له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان زۆر ڕقیان لێیه‌تی و رێژه‌ی 44% به‌ ده‌ستهێناوه‌ ئه‌ویش به‌هۆی بوونی پێوه‌ندییه‌كی نا شه‌رعیی له‌گه‌ڵ خزمه‌تكارێكی ماڵی خۆی.
Top