ره‌غده: دژی ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ شه‌یتانیش ده‌كه‌م
ره‌غده هه‌روه‌ها وتی: راسته هه‌ندێك خۆنیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام میدیاكان مه‌سه‌له‌كه‌یان زۆر گه‌وره‌تر كردووه له‌و واقعه‌ی كه هه‌یه له رێگای هه‌ندێك كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه كه خۆشی و ئارامی ئه‌و وڵاته‌یان ناوێ، ره‌غده له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (التحریر) ئه‌وه‌شی ئاشكا كرد كه‌وا ئاماده‌یه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ شه‌یتان و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێكی دیكتاتۆری عه‌ره‌بیدا بكات دژی ناتۆ و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، هه‌روه‌ها به ئاشكرا پشتگیری خۆی بۆ هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكی سوریا و سه‌رۆكی له‌كار لادراوی لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی دووپات كرده‌وه، چونكه به‌پێی قسه‌كانی ره‌غده ئه‌مانه ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كییان له كاروباری وڵاته‌كه‌یان ره‌ت كردۆته‌وه له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌رده‌وام باس له رۆیشتنی سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و چه‌ند لاوێكی زانكۆكانی سوریا مه‌شق پێده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فێری چۆنییه‌تی سازدانی خۆنیشاندانه‌كان ببن