جگه‌ر‌گۆشه‌كه‌ی خالید ره‌شید به‌ڕێوه‌یه‌

جگه‌ر‌گۆشه‌كه‌ی خالید ره‌شید به‌ڕێوه‌یه‌
دوای ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نوێ، ئێستا هونه‌رمه‌ند خالید ره‌شید خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی نوێ به‌ ناوی (جگه‌ر‌گۆشه‌كه‌م) و له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری ئارۆ له‌ شاری سلێمانی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.
(جگه‌رگۆشه‌كه‌)م كه‌ له‌ 12 تراك پێكهاتووه‌ سه‌رجه‌م ئاوازه‌كانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خالید ره‌شید خۆیه‌وه‌ دانراون و تێكسته‌كانی هی په‌شێو، جه‌مال شارباژێڕی، سالح بێچاره‌، هه‌ڤاڵ کوێستانی، حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د هه‌روه‌ها ئامانج تاریق ساڵه‌یین.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كرێت ‌ یه‌كێك ده‌بێت له‌ كاره‌ جوانه‌كانی خالید ره‌شید و جه‌ماوه‌ر ده‌مێكه‌ چاوه‌ڕێی به‌رهه‌می نوێ له‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌كه‌ن، هونه‌رمه‌ند خالید ره‌شید له‌م باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ ده‌بوایه‌ به‌ر له‌ چه‌ند مانگێك بڵاو بكرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌ر بارودۆخی چه‌ند مانگی رابردووی كوردستان دواكه‌وت، هونه‌رمه‌ند خالید ره‌شید ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر له‌ واده‌ی دیاریكراودا كه‌ دانراو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌وا ناچاره‌ خۆی بڵاوی بكاته‌وه‌.
Top