فیلمێكی نهێنی ریهانا به‌م زووانه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌

فیلمێكی نهێنی ریهانا به‌م زووانه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌
چه‌ند راپۆرته‌ هه‌واڵێك رایانگه‌یاند كه‌وا چاوه‌ڕێ ده‌كرێ به‌م نزیكانه‌ فیلمێكی رووتی كچه‌ گۆرانیبێژی لاوی ئه‌مه‌ریكی بڵاو بكرێته‌وه‌ كه‌ چه‌ند گرته‌یه‌كی سێكسی تێدایه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی تیپه‌كه‌ی.
رۆژنامه‌كان له‌سه‌ر زاری چه‌ند نوێنه‌رێكی كۆمپانیای (هاسله‌ر)ی تایبه‌ت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ و دابه‌شكردنی فیلمه‌ سێكسییه‌كان رایانگه‌یاند كه‌وا فیلمێكی ریهانایان ده‌ستكه‌وتووه‌ له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێ راپ جای كۆل، به‌ڵام تا ئێستا بڕیاریان نه‌داوه‌ ئاخۆ فیلمه‌كه‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌ یان نا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ریهانا تووشی شۆك بوو‌، بوونی ئه‌م جۆره‌ كاسێته‌ی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تكرده‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ش له‌ ئیتالیا به‌رده‌وام بوو له‌ گه‌شته‌كه‌ی به‌ هاوڕێیه‌تی چه‌ند براده‌ر و ئه‌ندامانی تیپه‌كه‌ی بێ ئه‌وه‌ی گرنگییه‌كی زۆر به‌و بابه‌ته‌ بدات.
Top