غاده دوای شۆڕش ئازادی بیروڕا له میسر نه‌ماوه
غاده له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند كه‌وا میسر دوای شۆڕش نه‌گۆڕاوه، چونكه له‌و كاته‌وه ئازادی نه‌ماوه و خه‌ڵك ئێستا زیاتر ده‌ترسێت، غاده زیاتر گوتی: من ته‌نیا یه‌ك به‌ره ده‌بینم كه قسه ده‌كات و رێگا له به‌ره‌كانی دیكه ده‌گرێت قسه بكه‌ن، خه‌ڵك به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت وه‌ك سه‌رده‌می پێش شۆرش بیروڕای خۆی به ئازادی ده‌رببڕێت. راسته به‌ناو ئازادی هه‌یه، به‌ڵام ئازادییه‌كی سنووردار كردووه، هه‌روه‌ها بۆم ده‌ركه‌وت كه زۆر له براده‌ره نزیك و دڵسۆزه‌كانم هه‌موویان براده‌ری ساخته بوون و ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شەخسی لێم نزیك بوون و زۆریان هاوڕێ و براده‌ری راسته‌قینه نه‌بوون.