مەلەك: زۆر دڵناسكم و ببینم كەسێك بگرێیت منیش دەگرێیم
لە تەمەنێكی مناڵییەوە دەستی بەكاری هونەری كرد سەرەتا لەگەڵ چەند گرووپێكی هونەری كاری كرد. دوایی بەرهەمێكی كرد “كه پێكهاتبوو لە دوانزە “تراك”، له‌م دیمانه‌یه‌دا چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ی مه‌له‌ك خان كرد، به‌ڵام پرسیاره‌كان ئه‌وه‌نده‌ی تایبه‌تی بوون ئه‌وه‌نده هونه‌ری نه‌بوون و مه‌به‌ستیشمان له‌م جۆره پرسیارانه ئه‌وه بووه كه خوێنه‌ری كورد ئه‌وه‌ندی شاره‌زای لایه‌نی دیكه‌ی ژیانی مه‌له‌ك بێ وه‌ك مرۆڤیكی ئاسایی نه‌ك وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك.
***
*ئەو قسەیەی چییە كە زۆر حەزت لێیەتی بیڵێیتەوە؟
- هەر قسەیەك دەكەم و دەڵێم «یا « ئەوهە دەكەم.
* چی دەتگرینێت؟
-كەسێكی زۆر دڵ ناسكم زۆر جار لەگەڵ فیلمەكانی تەلە فزیۆن دەگریم، ببینم كەسێك دەگریت منیش لەگەڵی دەگریم.
* ئەی چی وات لێدەكات پێ بكەنیت؟
- هەرشەڕێك ببینم لەپێشم پێدەكەنم
*مەلەك جگەرە دەكێشی؟
- تائێستا هەر تامیشم نەكردوەو نایكێشم
*زیاتر حەزت لە دەنگی كام گۆرانی و گۆرانیبێژە؟
-ناتوانم ناوی هیچ هونەرمەندێك بڵێم، چونكە زۆربەی گۆرانیبێژەكان هاوڕێمن
* زیاتر حەزت لە كام شارە؟
- هەموو شارەكانی كوردستان‌م خۆشدەوێت و حەز لە هەموو شوێنەكانی دەكەم بەتایبەت شاری هەولێر.
* رقت لەكام تایبەتمەندی خۆتە؟
-ئەگەر حەز لەشتێك نەكەم قەت ئەنجامی نادەم.
* ئاواتت چییە لە ژیان؟
-بەئازادی لە وڵاتی خۆم بژیم
*لە چی دەترسی؟
- لەهیچ ناترسم تەنیا خودا نەبێت .لەداهاتووی ژیانی خۆشم دەترسم.
* ئەو كەسەی كە تۆ پێت‌خۆش بووە یان پێتخۆشە لەلات بووبێت یان بێت كێیە؟
- تەنیا دایكمە.