نادین نه‌جیم: رۆڵی هوه‌یدا ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام خۆشحاڵم به‌ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی

نادین نه‌جیم: رۆڵی هوه‌یدا ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام خۆشحاڵم به‌ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی
شاجوانی پێشوی لوبنان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربرٍِی كه‌ توانیویه‌تی له‌ زنجیره‌ درامای (شه‌حروره‌) رۆڵێكی گرنگ ببینێت و سه‌ركه‌وتوو بێت تێیدا.
نادین نه‌جیم له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ئیلاف ده‌رباره‌ی دووا به‌رهه‌می درامی خۆی رایگه‌یاند: رۆڵی هوه‌یدا زۆر گران بوو، چونكه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی قورسی هه‌بوو، له‌ژیانیدا توشی چه‌ندین هه‌وراز ونشێو بووه‌، بۆیه‌ سوربوم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه‌ رۆڵی ئه‌و ببینم، چونكه‌ هوه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌بوحه‌ به‌ دوو ئه‌فسانه‌ی هونه‌ری لوبنان ناوده‌برێن و، خۆیان ماون و به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ده‌بینن.

نادین له‌ساڵی 2007 به‌ شاجوانی لوبنان ده‌ست نیشان كرا، له‌زۆر لایه‌نی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شداری كردووه‌.



وه‌:به‌هره‌ سدیق



Top