شیرین: نه‌ده‌كرا ره‌خنه‌ له‌ موباره‌ك بگرم

شیرین: نه‌ده‌كرا ره‌خنه‌ له‌ موباره‌ك بگرم
شیرین عه‌بدولوه‌هابی گۆرانیبێژی میسری رایگه‌یاند كاتێك گۆرانی بۆ حوسنی موباره‌ك گوتووه‌ كه‌ نه‌خۆش بووه و
سه‌رۆكی میسر بوو.
شیرین له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی(سوپه‌ر ستار) دانی به‌وه‌ی نا كه‌ ناچار نه‌بووه‌ گۆرانی بۆ موباره‌ك، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا نه‌یده‌توانی ره‌خنه له‌ خۆی یان له‌ جه‌مال و علای كوڕه‌كانی بگرێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر نه‌بوونی هیچ جۆره‌ دیموكراسییه‌تێكی راسته‌قینه‌ له‌ میسر، شیرین زیاتر گوتی: له‌ وڵاتێك كه‌ هیچ جۆره‌ دیموكراسیه‌تێكی تێدا نه‌بی كه‌س توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ ره‌خنه‌ له‌ رژێم بگرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ مرۆڤ له‌ میسر هیچ به‌هایه‌كی نه‌بوو و ئه‌گه‌ر به‌ ئاشكرا ره‌خنه‌ی گرتبا ئه‌وا له‌لایه‌ن دارو ده‌سته‌ی رژێمه‌وه‌ تووشی كێشه‌ و گرفت ده‌بوو و دوور نییه‌ له‌ ناویان بردبا.
شیرین ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ دژی دادگایی كردنی حوسنی موباره‌كه‌، چونكه‌ نه‌خۆشه‌ و ته‌مه‌نی گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام گه‌لی میسر پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ مافی شه‌هیده‌كانی له‌ خوێنمژه‌كان بسه‌نێته‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا پشتگیری له‌ داگایی كردنی جه‌مال و عه‌لای كوڕانی موباره‌ك كرد وه‌ك هه‌ر هاووڵاتیه‌كی میسری و ئه‌گه‌ر له‌ دادگا تاوانبار كران ئه‌وا ده‌بی به‌ سزای عادیلانه‌ی خۆیان بگه‌ن و نابێ كه‌س به‌زه‌یی پێیان بێته‌وه‌.
Top