شاڵاو یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك هۆنراوه‌ی جوان و ناسكه كه زۆربه‌ی هۆنراوه‌كانی له‌لا یه‌ن هونه‌رمه‌ندان كراوه‌ته گۆرانی وه‌كو زه‌كه‌ریا و چه‌ندین هونه‌رمەندی تر، شاڵاو له‌لێدوانێكدا بۆگوڵان باس له‌سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی هۆنراوه ده‌كات و ده‌ڵێت «ده‌توانم بڵێم شیعر به خۆشه‌ویستی ده‌نووسرێ، شیعر ده‌بێ له کانیاوی عه‌شق سه‌رچاوه بگرێ، ئیلهامی شیعر ناتوانێ له شوێنێکی تر بێت ئه‌گه‌ر له باره‌گای عه‌شق نه‌بێت ..عه‌شقی دایک ونیشتیمان، عه‌شقی خاک، عه‌شقی جوانی و پاکی مرۆڤه‌کان، شاڵاو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات،كه هۆنراوه بەبێ ئافره‌ت هیچ تام و ڕه‌نگ و بۆنێكی نییه. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی تێكسته‌كانی كه‌م ده‌كرێت به‌گۆرانی شاڵاو هۆكاره‌كه‌ی بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه که خۆی که‌متر ڕه‌زامه‌ندی ده‌دات به‌و گۆرانیبێژانه‌ی که ده‌یانه‌ێ بیکه‌ن به گۆرانی له لایه‌ک، له‌لایه‌کی تریشه‌و دووری ئه‌و لە هونه‌رمه‌نده‌كان وای كردوه كه كه‌متر تێكسته‌كانی بكرێت به‌گۆرانی.