دانیا : باوه‌ڕم به‌ نوشته‌و جادو كردن نییه‌

دانیا : باوه‌ڕم به‌ نوشته‌و جادو كردن نییه‌
هونەرمەند دانیا لە لێدوانێكدا بۆ گوڵان باس له‌وه‌ ده‌كات، كە ئەو زۆر حەز دەكات ‌جلی كوردی بپۆشێت . دەشڵێت كه‌ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی زۆر هاوڕێن.
خانمە گۆرانیبێژ دانیا عەلی، كە چەندین ساڵە لەوڵاتی هۆڵەندا نیشتەجێیە ویه‌كه‌م گۆرانی به‌ناوی (چاپیدی –چاپیدی ) تۆمار كردووە لەلێدوانێكی بۆ(گوڵان ) رایگەیاند، كە زۆر حەز له‌مكیاژ دەكات، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ده‌بێت جۆری مكیاژه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگ و بۆنه‌كان بگونجێت . دانیا دەڵێت» چونكە مكیاژیش به‌پێی وه‌رز وكاته‌كان ده‌كرێت ناكرێت هه‌مووكات مكیاژێكی زۆر بكه‌یت،هه‌روه‌ها زۆریش حه‌ز له‌پۆشینی جلوبه‌گی كوردی ده‌كات . له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ دڵی به‌چ شتێك خۆش ده‌بێت دانیا ده‌ڵێ «زۆر دڵم به‌كچه‌كه‌م خۆش ده‌بێت زۆریش هاوڕێم له‌گه‌ڵی، هه‌روه‌ها كاتێك به‌رهه‌مێكی جوان ئه‌نجام ده‌ده‌م دڵم زۆر خۆش ده‌كات ئه‌و كات هه‌ست ده‌كه‌م دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆم خۆش كردوه‌. دانیا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ زۆر شت هه‌یه‌ ده‌ی گریێنێت وه‌كو وێنه‌ی ناخۆش و شه‌ڕ زۆر جاریش یادگارییه‌ تاڵه‌كان . له‌باره‌ی كاركردنی له‌گه‌ڵ كارو باری ناو ماڵ ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ ده‌ڵێت» زۆر باشم له‌گه‌ڵ كاروباری ناوماڵ زۆریش حه‌ز له‌پاك و خاوێنی ده‌كه‌م . سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تاچه‌ند باوه‌ڕت به‌ نوشته‌و جادوكردن نییە‌، دانیا وتی « هیچ باوه‌ڕم به‌م شتانه‌ نییه،‌ چونكه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی خرافاته‌ و هیچی تر‌ .
Top