به‌ هاوسه‌رێتی سه‌دام رازی نه‌بوو

به‌ هاوسه‌رێتی سه‌دام رازی نه‌بوو
دالیا ئه‌لبحێری خانمه‌ ئه‌كته‌ری ناوداری میسری پێی وایه‌ كه‌ ئه‌و له‌ هه‌موو ئه‌كته‌رانی دیكه‌ جیاوازتره‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكه‌وێته‌ ململانێ له‌گه‌ڵ كه‌س سه‌باره‌ت به‌و ڕۆڵانه‌ی ده‌یبینی له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانیدا.
دالیا له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئێره‌یی به‌ كه‌س نابات ئه‌گه‌ر رۆڵێكی باشی بینیبێ ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێ حه‌ز ده‌كا ئه‌ویش له‌ دواڕۆژا به‌ هه‌مام شێوه‌ رۆڵه‌كه‌ ببینێت، هه‌روها دالیا باسی له‌وه‌ش كرد به‌ده‌ستهێنانی نازناوی شاجوانی میسر هیچ كاریگه‌ری به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی خۆیه‌وه‌ نه‌بووه‌ و هیچ نه‌گۆڕاوه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت جوانییه‌كه‌ی متمانه‌یه‌كی زیاتر هێزی كار كردنی پێ به‌خشی، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه‌كه‌یدا دالیا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌وا رازی نه‌بوو له‌ فیلمێكدا رۆڵی هاوسه‌ری سه‌دام حوسێن ببینێت، چونكه‌ رازی نییه‌ كاره‌كه‌ له‌ روانگه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كان پێشكه‌ش بكات.
Top