مه‌یس حه‌مدان به‌سه‌ر ڕۆلادا سه‌ركه‌وت

مه‌یس حه‌مدان به‌سه‌ر ڕۆلادا سه‌ركه‌وت
ئێستا هه‌ر یه‌كه‌ له‌ مه‌یس حه‌مدان و رۆلا سه‌عد به‌شدارن له‌ دراما سوریه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان به‌ دوو كاری كۆمیدی جیا دەكەن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت زنجیره‌ درامای «صبايا3» كه‌ مه‌یس حه‌مدان تێیدا به‌شداره‌ سه‌ركه‌وتنی زیاتری به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌وه‌ی كه‌ رۆلا سه‌عد به‌شداری تێدا كردووه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ ریكلامێكی زیاتریشی بۆ كراوه‌، هۆكاری ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی مه‌یسیش ره‌نگه‌ بۆ ئه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ به‌شداری له‌ درامایه‌كی سوریدا ده‌كات، هه‌روه‌ها شێواز و ئه‌دای مه‌یس له‌م زنجیره‌یه‌دا كه‌ زۆر كۆمیدییه‌ زیاتر سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری بۆ زنجیره‌كه‌ راكێشاوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی دوو به‌شه‌كه‌ی پێشووتری ئه‌مه‌ زنجیره‌یه‌ سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا بوو، هه‌رچه‌نده‌ ره‌خنه‌یه‌كی زۆریش له‌م زنجیره‌یه‌ گیراوه‌، هه‌روه‌ها هۆكارێكی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتنی مه‌یس بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ رۆتانا زنجیره‌كه‌ی به‌رهه‌مهێناوه‌ و ئه‌م كه‌ناڵه‌ش خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره‌ و پێنج كچه‌ ئه‌كته‌ر به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به‌ جوانی خۆیان ده‌به‌ستن.
Top