ڤیكتۆریا ده‌خرێت ژێر ریجیمێكی زۆر قورس

ڤیكتۆریا ده‌خرێت ژێر ریجیمێكی زۆر قورس
دوای ئه‌وه‌ی منداڵی چواره‌می بوو، ئێستا ڤیكتۆریا بێكهام خراوه‌ته‌ ژێر ریجێمێكی زۆر قورسه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ كێشی راسته‌قینه‌ی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه‌.
ئه‌م رێجێمه‌ قورسه‌ی ڤیكتۆریا پێكدێت له‌ پێنج ژه‌می بچووكی خواردن له‌ رۆژێكدا و به‌ زۆریش پێكهاتووه‌ له‌ ماسی ناو ته‌ندور و سۆشی و ماسی تونه‌ی بچووك له‌گه‌ڵ پرۆتین و سه‌وزه‌ خواردنه‌وه‌ی زۆرترین ئاو، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی یارییه‌ وه‌رزشییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكیش له‌ ڤیكتۆریا رایگه‌یاند كه‌ بڕیار وایه‌ له‌ ماوه‌ی 8-15ی مانگی ئه‌یلوول هه‌فته‌ی مۆده‌ی نیۆیۆڕك ساز بكرێت و ڤیكتۆریاش یه‌كێكه‌ له‌ به‌شداربووه‌كان بۆیه‌ ده‌یه‌وێ به‌شێوه‌یه‌ك سروشتی ده‌ربكه‌وێت، هه‌ر بۆیه‌ ته‌نیا دوای پێنج رۆژ له‌ منداڵبوونی ده‌ستی به‌و ریجێمه‌ قورسه‌ كردووه‌.
Top