كامیرۆن له‌ لۆپێز بێزاره‌

كامیرۆن له‌ لۆپێز بێزاره‌
ئێستا هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كامیرۆن دیاز و جنێڤه‌ر لۆپێز خه‌ریكی تۆمار كردنی دیمه‌نه‌كانی فیلمی (What to Expect When You>re Expecting )ن به‌ڵام پێده‌چێت نێوانیان زۆر خۆش نه‌بێت.
هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردووكیان ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه‌ له‌ فیلمه‌كه‌، به‌ڵام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێك ناكه‌ون و به‌پێی سه‌رچاوه‌ نزیكه‌كانیان پێوه‌ندییان زۆر خۆش نییه‌ ته‌نانه‌ت له‌كاتی وێنه‌گرتندا زۆر پێكه‌وه‌ قسه‌ ناكه‌ن و كاتێكیش قسه‌ ده‌كه‌ین زیاتر وه‌ك ده‌مه‌قاڵه‌ ده‌چێت، توڕه‌ بوون و هه‌ڵچوونی پێوه‌ دیاره‌، هه‌ندێك له‌ راپۆرته‌كانیش رایانگه‌یاند كه‌ بوونی دایكی جنێڤه‌ر وسێ یاریده‌ده‌ر و پسپۆری مكیاژ و شاره‌زایه‌كی تایبه‌تی قژ له‌گه‌ڵ جنێڤه‌ر كه‌ قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌ شوێنی وێنه‌گرتن دروست ده‌كه‌ن، هۆكاری سه‌ره‌كی توڕه‌ بوونی كامیرۆنه‌.
Top