کریس توکێر لەگەڵ رۆبێرت دێنیرۆ دەگەڕێتەوە سینەما

کریس توکێر لەگەڵ رۆبێرت دێنیرۆ دەگەڕێتەوە سینەما
کریس توکێر لە فیلمی سینەمایی کتێب خوێنێک بە بەرگی زیوینەوە وێڕای رۆبێرت دێنیرۆ رۆڵدەگێڕێت.
بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی فارسیی "فارس نیوز"، کریس توکێر سەرقاڵی مشتومڕی قۆناغە کۆتاییەکانی گرێبەستی رۆڵگێڕانە لەم فیلمەدا.
ئەم ئەکتەرە دوایینجار چوار ساڵ لەمەوپێش لە فیلمی کاتی قەرەباڵغیی 3دا رۆڵیگێڕاوە و لەدوای ئەوە لە هیچ فیلمێکدا دەرنەکەوتۆتەوە.
ئەگەر تۆکێر گرێبەستی رۆڵگێڕان لەم فیلمەدا واژۆ بکات، لەگەڵ رۆبێرت دێنیرۆ و بڕادلی کوپێر و جێنیفێر لۆرێنس رۆڵدەگێڕێت.
کریس توکێر لەم فیلمەدا رۆڵی کەسێک دەگێڕێت بە ناوی دەنی، کە نەخۆشیی دەروونی هەیە.
دێنیرۆش رۆڵی باوکی کەسایەتیی سەرەکیی فیلمە دەگێڕێت و جێنیفێر لۆرێنسیش رۆڵی یەکێک لە دراوسێکانی دێنیرۆ دەگێڕێت.
فیلمی کتێب خوێنێک بە بەرگی زیوینەوە لە دەرهێنانی دێڤید ئاراسێل، ساڵی 2013 نمایشدەکرێت.
Top