خەڵاتی فیستیڤاڵی تێلۆراید بە فیلمەکەی ئەلیکساندەر پاین دەبڕێت

خەڵاتی فیستیڤاڵی تێلۆراید بە فیلمەکەی ئەلیکساندەر پاین دەبڕێت
سی و هەشتەمین فیستیڤالی نێودەوڵەتیی فیلمی تێلۆراید لەکاتێکدا کۆتایی بەکاری خۆیهێنا کە خەڵاتی گەورەی ئەمساڵی فیستیڤاڵەکە، فیلمی نەوەکان لە دەرهێنانی ئەلیکساندەر پاین بردییەوە.
بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی فارسیی "فارس نیوز"، فیستیڤاڵی فیلمی تێلۆراید رۆژی دووشەممە (5 ئەیلول / سەپتەمبەر)، دوای نمایشکردنی چەندین فیلم و بەڕێوەبردنی چەندین سیمینار و بەرنامەی لاوکی، کۆتایی بە کارەکانی خۆیهێنا.
ئەوەش لەکاتێکدابوو کە خەڵاتی گەورەی ئەم خولەی کێبەرکێیەکانی ئەم فیستیڤاڵە، فیلمی نەوەکان لە دەرهێنانی ئەلیکساندەر پاین بردییەوە.
هەروەها لە رێوڕەسمی کۆتاییدا، جۆرج کلۆنی و تیلدا سوینتۆن کە دوو ئەکتەری براوەی ئۆسکارن، بە بەخشینی خەڵات رێزیان لێگیرا.
سی و هەشتەمین فیستیڤاڵی فیلمی تێلۆرایدی ئەمساڵ، 28 فیلمی تازەی سینەمایی و 30 کورتە فیلمی تێدا نمایشکرا.
Top