زۆیا: پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ خه‌سووم زۆر باشه وهانده‌ری سه‌ره‌كیمه
سه‌ره‌تا زۆیا ده‌رباره‌ی به‌رهه‌می داهاتووی وتی: ئێستا له قۆناغی خۆ ئاماده كردنم بۆ خوێندنه‌وه و هه‌ڵبژاردنی تێكست و ئاوازی نوێ و نیازم وایه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا بڵاوی بكه‌مه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه دیسان له خۆ ئاماده كردندام بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند گۆرانییه‌كی به‌رهه‌می پێشووم به‌شێوه‌ی كلیپ تۆمار و بڵاو بكه‌مه‌وه هیوادارم به دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌م بێت.
زۆر له ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده‌كان خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رزن
زۆیا بیروڕای تایبه‌تی خۆی هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌و ئافره‌ته هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئێستا له گۆڕه‌پانی هونه‌ری كوردیدا بوونیان هه‌یه و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: پێویسته كه‌ناڵه كوردییه‌كانی كلیپ و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ئافره‌تانه نمایش نه‌كه‌ن كه ته‌نیا له‌شولاری خۆیان نیشان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ له‌و رێگایه‌وه كاری هونه‌ری بكه‌ن و ناوبانگ و جه‌ماوه‌ر بدۆزنه‌وه، چونكه هه‌ندێكیان ناوبانگی هونه‌ری كوردی‌یان زڕاندووه و ته‌نیا ده‌نگه‌كه‌یان كوردییه، ئه‌گینا له هه‌موو روویه‌كه‌وه له هونه‌ری كوردی دوورن، به‌ڵام هه‌ندێك ئافره‌تی دیكه‌ی هونه‌رمه‌ند هه‌ن كه‌وا به‌ڕێزن و توانیویانه هونه‌ری كوردی به‌تایبه‌تی هی ئافره‌تان پێش بخه‌ن وه‌كو (نارین فه‌قێ و چۆپی فه‌تاح و نازدار) كه به راستیی شایه‌نی رێز لێگرتنن.
له ماڵه‌وه هونه‌رمه‌ند نیم ئافره‌تێكی ئاساییم
به‌ده‌ر له كاری هونه‌ری زۆیا وه‌ك ئافره‌تێكی ئاسایی ژیانی رۆژانه‌ی وه‌ك هەر ئافره‌تێكی دیكه ده‌گوزه‌رێنی، زۆیا پێیوایه كه هاوسه‌ری و منداڵه‌كانی مافی ئه‌وه‌یان به‌سه‌رییه‌وه هه‌یه كه وه‌ك هه‌ر ئافره‌تێكی دیكه كاتی خۆیانی بۆ ته‌رخان بكات و پشتگوێ‌یان نه‌خات و نه‌یانكاته قوربانی كاری هونه‌ری، زۆیا ده‌ڵێت : له ماڵه‌وه هیچ كاتێك خۆی به هونه‌رمه‌ند نازانێت به‌ڵكو وه‌ك هه‌ر دایك و هاوسه‌رێكی ئاسایی ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و مافی منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌ده‌م به‌تایبه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌م كه به حوكمی ئه‌وه‌ی خۆیشی ئاوازدانه‌ره زۆر هاوكاری كردوم بۆ ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری، چونكه من له ساڵی 2006 واته دوای ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ریم پێكهێنا ده‌ستم به كاری هونه‌ری كرد، ئه‌ویش به پاڵپشتی و هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌م و له نزیكه‌وه شاره‌زایه له‌وه‌ی من وه‌ك هونه‌رمه‌ند پێویستم به چ جۆره تێكست و ئاواز و ستایلێكی هونه‌رییه، ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری ناوبانگ و ناسراویش له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه زۆیا ده‌ڵێ: من خۆم خه‌ڵكی قامیشلۆم، له قامیشلۆ ناتوانم وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی بژیم و بچم بۆ بازاڕ بۆ كڕینی پێداویستییه‌كان یان هه‌ر كارێكی دیكه، به‌ڵام ئێستا له (دێرك) كه شارێكی بچووكه له‌وێ تا راده‌یه‌ك باشتر به ئازادی ده‌توانم بچم بۆ ده‌ره‌وه یان بازاڕ وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی.
حه‌زم له خواردنی كوردییه
زۆیا له ماڵه‌وه كابانێكی زۆر باش و لێهاتووه و زۆربه‌ی خواردنه‌كانی ماڵه‌وه خۆی ئاماده‌ی ده‌كات، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من زۆر حه‌ز له خواردنه كوردییه‌كان ده‌كه‌م به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، خواردنی ماڵه‌وه من ئاماده‌یان ده‌كه‌م و هاوسه‌ره‌كه‌شم هه‌میشه پێم ده‌ڵێ: ئه‌مه خۆشترین به تامترین خواردنه كه تا ئێستا خوادربێتم، به‌ڵام هه‌ندێك خواردنیش هه‌یه كه تا ئێستا خوارد بێتم جا نازانم ئه‌مه موجامه‌له كردنی منه یاخود به‌راستی خواردنه‌كه‌م خۆشه، هه‌ر سه‌باره‌ت له خواردن زۆیا ده‌ڵێ: هه‌ندێك خواردن هه‌یه كه هاوسه‌ره‌كه‌م حه‌زی لێیه‌تی، به‌ڵام بۆ من زۆر زه‌حمه‌تن ناتوانم ئاماده‌یان بكه‌م وه‌ك كفته، بۆیه خه‌سووم هاوكاریم ده‌كات و به‌یه‌كه‌وه خواردنێكی خۆش ئاماده ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌سوویشی زۆیا ده‌ڵێ: له‌نێو خێزانه‌كه‌مان واته ماڵی رێزگرتنێكی زۆر له نێوانماندا هه‌یه، پێوه‌ندی من و خه‌سوو و خه‌زوورم زۆر خۆشه و یه‌كتریمان زۆر خۆشده‌وێ، به‌تایبه‌تی خه‌سووم ره‌نگه پێتان سه‌یر بێت كه بڵێم كه هه‌میشه ئاگاداری كاره هونه‌رییه‌كانی منه و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر زۆر هانم ده‌دات بۆ به‌رده‌وام له‌سه‌ر كاری هونه‌ری و درێژه پێدان به كاره‌كانم، هه‌ر بۆیه‌ش به‌رده‌وام ئاگاداری هه‌واڵ و چالاكیه هونه‌رییه‌كانی منه‌و لێم ده‌پرسی ده‌رباره‌یان.