كورده‌:گوێ له‌ڕه‌خنه‌ی ڕووخێنه‌ر ناگرم

كورده‌:گوێ له‌ڕه‌خنه‌ی ڕووخێنه‌ر ناگرم
هونەرمەند كوردە یە كێكە لەو گۆرانیبێژانەی كە ماوەیەكی كورتە دەستی بە گۆرانی ووتن كردووە، بەڵام توانیویەتی جێگای خۆی بكاتەوە لەنێو هونەری كوردی و تاڕادەیەك سەركەوتن بەدەست بهێنێت، كوردە تاكو ئێستا خاوەنی یەك بەرهەم چواركلیپە. كوردە لەدیمانەیەك لە گەڵ گۆڤاری گوڵان باس لەوەدەكات تەواوی كارە هونەریەكانم لەسەر گیرفانی خۆم ئەنجامداوە هیچ كەسێك هاوكاری نەكردووم.

* بۆچی چه‌ند جاڕێك ئه‌و تێكستانه‌ی به‌ نیاز بووی بیانكه‌ی به‌ گۆرانی له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه‌ بردران ئه‌مه‌ ڕێكه‌وت بوو یان به‌ ئه‌نقه‌ست بوو؟
- تائێستا دووجار تووشی ئه‌م گرفته‌ بوومه‌، جارێكیان له‌ڕێگای شاعیرێكەوە كە‌ به‌هه‌ڵه‌ دابووی به‌گۆرانیبێژێك.‌ جارێكیشیان له‌ڕێگای گۆرانیبێژێكه‌وه‌ دووباره‌ گۆرانیبێژه‌كی تره‌وه‌ ، ئه‌م كێشانه‌ش هه‌ن و زۆرجار ڕووده‌ده‌ن.
* هونه‌رمه‌ندان زۆریان به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ توركیا و كوردستان تۆمار ده‌كه‌ن، چۆن بوو تۆ له‌ سوید تۆمارت كرد؟
- له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌ژیم هه‌ربۆیه‌ كاركانم لێرە ئه‌نجام ده‌ده‌م هه‌ستیش ده‌كه‌م كاری ئێره‌ جیاوازتره‌ له‌كاره‌كانی توركیا یان كوردستان بۆیه ‌‌ حه‌ز ده‌كه‌م كاره‌كانم لێره‌ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نم.
* هونه‌رمه‌ندانی هاوشێوه‌ی تۆ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریدان، پێویستیتان به‌چییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناوبانگ ده‌ربكه‌ن و پێش بكه‌ون؟
- به‌ڕای من ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێك بیه‌وێت پێش بكه‌وێت له‌كاره‌كانی ده‌بێت خۆی ماندووبكات، هه‌روه‌ها لایه‌نی ماددی باش بێت چونكه‌ هونه‌ری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ به‌ته‌كنه‌لۆژیا پێش ده‌كه‌وێت، پێویسته‌ هاوكاریش هه‌بێت له‌ڕووی ئاوازو تێكست و میوزیك تاكو ناوبانگ به‌ده‌ست بێنێت. هه‌روه‌ها ڕێزی خۆی هونه‌ره‌كه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بگرێت ده‌بێ ده‌نگیشی له‌ئاستێكی باش دابێت حه‌زیشی له‌كاری تازه‌بێت نه‌ك لاساييكردنەوە.
* جگه‌ له‌ گۆرانی گوتن خولیای موزیكت هه‌یه و‌ چ ئامێرێك ده‌ژه‌نی؟
- زۆر حه‌ز به‌میوزیك ده‌كه‌م به‌تایبه‌ت گوێگرتن، چونكه‌ زۆر سوودی لێوه‌رده‌گرم من هیچ ئامێرێك ناژه‌نم ، به‌ڵام ئامێری كیبۆردم هه‌یه‌ به‌رده‌وام ڕۆژانه ‌پڕۆڤەی ‌ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی كاره‌هونه‌رییه‌كانی خۆم باشتر بكه‌م ئه‌وكات گه‌ر شاره‌زایم باش بێت له‌ مۆسیقا كاره‌كانم بۆ ئاسان ده‌بێت.
* تۆ له‌ سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری دای ، چۆن پێشوازی لەو رەخنانە دەكەی كە ئاراسته‌ت ده‌كرێن؟
- زۆر به‌دڵێكی فراوانه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ وه‌رده‌گرم به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی كه‌باشن و سوودیان لێوه‌رده‌گرم، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌خنه یە‌ی كه‌ڕووخێنه‌ربێت گوێی پێناده‌م.
* هیچ به‌رپرسێکی هونه‌ری یان که‌ناڵێک یارمه‌تییان داوی؟
- ده‌توانم بڵێم نه‌خێر، گشت بەرهەمەكانم پێكهاتوون‌ له‌سیدیه‌ك و چوار كلیپ له‌هه‌مووكه‌ناڵه‌كانیش به‌ پله‌ی یه‌ك وه‌رگیراون لایه‌نی ماددیه‌كه‌شی هه‌مووی كه‌وته‌ سه‌رشانی خۆم و له‌گیرفانی خۆم كاره‌كانی خۆم ئه‌نجام داوه‌ و هیچ كه‌سێك یارمه‌تی نه‌داوم.
* هونه‌رمه‌نده‌ لاوه‌كان وه‌ك پێویست پشتیان به‌ فۆلكلۆریی كوردی به‌ستووه‌؟
- به‌ڕای من ئه‌توانم بڵێم هه‌ندێكیان به‌ڵێ، گرینگیان به‌لایه‌نی فۆلكلۆر داوه‌ هه‌ندێكیشیان نه‌خێرگرینگیان پێنه‌داوه‌.
* وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی لاو ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری له‌ ده‌وه‌ره‌ چۆنه‌ و چین ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه‌ سه‌ر رێگاتان ؟
- له‌ده‌روه‌ی ووڵات كاری هونه‌ری زۆر سه‌خته‌، چونكه‌ ستۆدیۆ زۆركه‌مه‌ و هاوكارانیشت لە تۆ دوورن یان كەوتوونەتە‌ شارێكی تر، له‌كاتێكدا بەنیازم خه‌مه‌كانم كه‌م بكه‌مه‌وه‌ و دڵخۆشم له‌و كاته‌دا به‌گۆرانی ووتن هەستەكەم ده‌رده‌بڕم بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ئارامی بكه‌م.
* هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن هونه‌رمه‌نده‌ لاوه‌كان له‌سه‌ركه‌وتن له‌كاری هونه‌ریاندا په‌له‌ ده‌كه‌ن ؟
- به‌ڕای من كاری به‌په‌له‌ زۆر خراپه‌، به‌ڵام منیش دەزانم زۆربه‌یان په‌له‌ده‌كه‌ن له‌كاری هونه‌ری بۆئه‌وه‌ی زوو ناوبانگ به‌ده‌ست بێنن و ده‌ربكه‌ون، هه‌رئه‌و په‌له‌یه‌ش وای لێده‌كات كه‌ هه‌نگاوی باشتر بنێت بوكاری داهاتووی ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنیان له‌كاری هونه‌ری.
* دواین كاری هونه‌ریت چیيه‌؟
- به‌نیازم یه‌كێك له‌گۆرانیيه‌كانم له‌داهاتوو كلیپی بۆ بكه‌م و له‌وڵاتی سوید وێنه‌ی بۆ بگرم.
Top