بۆچی هونه‌رمه‌ندان ته‌نیا له مانگی ره‌مه‌زاندا سروودی ئایینی ده‌ڵێن؟
سه‌ره‌تا دكتۆر بهشیرخهلیل حه‌داد سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه ده‌ڵێ:
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م جۆره كلیپانه زیانی زۆری هه‌یه بۆ خودی كه‌سه‌كه‌و كه‌سایه‌تی هونه‌رمه‌نده‌كه. هونه‌رمه‌ند پێویسته سه‌ره‌تا له‌خه‌می خۆی و ناوبانگی خۆی بێت نه‌وه‌ك خه‌می بڵاو بوونه‌وه‌ی گۆرانییهكەی بێت. به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌هونه‌رمه‌ندانی ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م و ناوبانگی خۆیانن ئه‌وه‌نده خه‌می كه‌سایه‌تی وناوی خۆیان و ڕه‌وشتی خۆیان نین. ئه‌م جۆره كلیپانه زیان به‌كۆمه‌ڵگاو میلله‌ت و گه‌نجه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ر تۆ هاتی گهنجهكانت خه‌ریكی به‌دڕه‌وشتی لادان بوون، ئه‌و كات خزمه‌تكردنی نیشتمان وئینتمای نیشتمانی كه‌م ده‌بێته‌وه .ئێمه ناڵێین هونهرنهبێت باهونهرههبێت، به‌ڵام هونه‌رێكی ئامانجدار و سوودی هه‌بێت بۆ نیشتمان. به‌دڵنیایه‌وه ئه‌وانه‌ی كه گۆرانی بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌ڵێن دواتریش دوای ڕه‌مه‌زان به‌رده‌وام ده‌بنه‌وه له كاره‌كانی پێشوویان ئه‌وا خێریان بۆ نانووسرێت. ئه‌گه‌ر به‌نیازی ئه‌وه‌ن خه‌ڵكی دین په‌روه‌ر ببن به‌جه‌ماوه‌ری ئه‌وان ئه‌وه دیسان له‌مه‌ش هه‌ڵه‌ن كه خه‌ڵكی ئایینپه‌روه‌ر ئاینه‌كه‌ی خۆی بناسێت ته‌نیا به گۆرانییه‌كی ئه‌وان، هیوادارم هه‌موو ئهوهونهرمهندانه له‌هه‌موو مانگه‌كانی ساڵدا ڕێز له بنه‌ما ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بگرن .
سه‌باره‌ت به‌وتنی سروودی ئایینی له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه هونه‌رمه‌ند نوژدار وتی: ئایین و دینداری ئه‌وه نییه مرۆڤ سروودێك بڵێت و خوای گه‌وره له خۆی رازی بكات، به‌ڵكو ئه‌مه زیاتر به‌ستراوه به پێوه‌ندی نێوان من و خودا وه‌ك خوداپه‌رستی و نوێژ كردن و ڕۆژوو گرتن كه پێویسته ئه‌مانه پێشكه‌ش به خوا بكه‌م و حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌مە لە نێوان من و خوای گه‌وره‌دا بێت، وه‌كو ستران و سروودیش له‌وانه‌یه پڕۆژه‌یه‌كی له‌و جۆره هه‌بووبێت، به‌ڵام من پێموایه مه‌سه‌له‌ی وتنی سروودی ئایینی بۆ ئه‌و كه‌سانه بێت كه ته‌نیا سروودی ئاینی ده‌ڵێن و وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌ك پێویسته بۆ ئه‌مانه بێت، نوژدار هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: سروودی ئایینیش خزمه‌ت كردنێكی هونه‌ری كوردییه، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خۆی هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر به سروودێكی ئایینی توانیم وا له‌كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌م خێرێك پێشكه‌ش به هه‌ژارێكی وڵاته‌كه‌م بكات یان ببێته هۆی ئاشتبوونه‌وه‌ی دوو كه‌س ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
خانمە هونەرمەند لۆكە زاهیر كە لەم رەمەزانەدا یەكەم بەرهەمی ئایینی بڵاوكردەوە دەڵێ: من وەك كارە هونەرییەكانم پێمخۆشە سەرجەم جەماوەرەكەم بەسەر بكەمەوە گۆرانی ئاینیش بەشێكە لەو هونەرەی كە جەماوەر پێانخۆشەو خۆشم بەوپەڕی بڕواوە ئەنجامم داوە، هەروەها وتی : وەك یەكەم پڕۆژەمان هەوڵماندا لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا پێشكەشی جەماوەری كوردستانی بكەین.
هونەرمەندی لاو میرە كە ئەویش لەگەڵ لۆكە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بەرهەمێكی ئایینی بڵاوكردۆتەوە، بەم شێوەیە دەربارەی سروودی ئایینی و بەرهەمەكەی هاتە ئاخافتن:
حەزی من بۆ كارە ئاینیەكان لە مێژە، بە بڕوایەكی تەواوەوە بۆ ئایین سرود دەڵێم، گۆرانی یان سروودی ئاینیش بە پێویست دەزانم بۆ ئەو جەماوەرەی حەز بەدەنگی من دەكەن، و یەكەم تەجروبەم ئەنجامدا پێشوازیەكی زۆری لێ كرا بۆیە بەردەوام بووم.
میرا زیاتر دەڵێ: ئێمە وەك پڕۆژە ئامادەمان كرد و حەزمان كرد وەك دیاری ئێمە لە مانگی ڕەمەزان جەماوەری خۆشەویست بەسەر بكەینەوە و بێگومان ئەم گۆڕانییانە بۆ هەموو كاتێكەو لەگەڵ هونەرمەند لۆكە پڕۆژەی ترمان هەیە.
هونەرمەندی لاو زانا جەبەلی كە ئەویش سروودێكی ئایینی وتووە سەبارەت بەم دیاردەیە دەڵێ: من بەر لە دوو ساڵ سروودێكی ئایینیم بڵاوكردەوە و هیوادارم بە دڵی جەماوەر بووبێت، بەشێوەیەكی گشتی هەر هونەرمەندێك سروودی ئایینی بڵێت پێویستە بەشێوەیەكی زۆر جوان بیڵێت و مافی تەواوی بدات و مەرجیش نییە تەنیا لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بڵاوبكرێتەوە، بەڵام پێویستە لە بەرزترین ئاستدا بێت، و زۆریش ئاساییە هونەرمەند لە هەموو رەنگ و ستایلە هونەرییە جیاوازەكاندا بوونی هەبێت.
هونەرمەندی لاو هەڤاڵ ئیبراهیم كە ئەویش یەكێكە لەوانەی سروودی ئایینی هەیە دەڵێ: ئێمە موسڵمانین، بۆیە دەبێت سروود بۆ ئەم مانگە پیرۆزە بڵێین من بە ئەركی سەرشانمی دەزانم كە بە سروودێكی ئایین ریز لەم مانگە پیرۆزە بگرم، هەر بۆیەش لە ساڵی پارەوە سروودێكم ئامادە كردووە كە لەبەر چەند هۆكارێك دوا خرا، بەڵام لەم ماوەیەدا دامان بەزاندووە كە ئەویش دیۆیەكە لەگەڵ هونەرمەند سەعید یەلدز هیوادارم بە دڵتان بێ.
لە كۆتاییدا هونەرمەند حازم بندیان وتی:
وەكو هونەرمەندیك بە ئەركی سەر شانی خۆمانی دەزانین كە چۆن بۆ ئەڤین و جوانی و نیشتمان گۆرانی و سروود بڵێین، بە هەمان شێوە پێویستە لەم مانگە پیرۆزەشدا سروودی ئایینی بڵێین و پێشكەشی جەماوەری بكەین، من سروودێكی زور جوانم چڕیوەتەوە زۆریشم حەزم دەكرد بۆ 10ی رەمەزان تەواوم بكردایە، بەڵام بە داخەوە دواكەوت لەبەر چەند هۆكارێك كە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئێمە بوو.