جنیڤه‌ر به‌ 20 ملیۆن رازی بوو

جنیڤه‌ر به‌ 20 ملیۆن رازی بوو
بڕیار وایه‌ بۆ جارێكی دیكەش ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مریكی جنیڤه‌ر لۆپیز ببێته‌وه‌ ئه‌ندام له‌ لیژنه‌ی دادوه‌ری به‌رنامه‌ی (ئه‌مریكان ئایدوۆل) كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی جیهانییه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی گه‌نجانی خاوه‌ن به‌هره‌ له‌ گۆرانی گوتندا.
پێشتر جنیڤه‌ر رایگه‌یاند بوو كه‌ له‌به‌ر سه‌رقاڵ بوونی به‌ چه‌ند كارێكی هونه‌ری تایبه‌ته‌وه‌ ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌و لیژنه‌یه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی رێكخه‌رانی به‌رنامه‌كه‌ بڕی 20 ملیۆن دۆلاریان پێشكه‌شی كرد توانییان رازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌رنامه‌كه و شان به‌ شانی بێژه‌ری به‌ناوبانگی جیهانی رایان سیكریت‌، شایه‌نی گوتنه‌ پار ساڵ جنیڤه‌ر به‌شدار بوو له‌ هه‌مان لیژنه‌دا، به‌ڵام ئه‌و كات بۆنده‌كه‌ی به‌ بڕی ته‌نها 12 ملیۆن دۆلار مۆر كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك دادوه‌ر له‌ به‌رنامه‌ی ناوبراودا به‌ شداری بكات.
Top