وەفا ئەلكیلانی:جورئەت بەشێكە لە كەسایەتیم

وەفا ئەلكیلانی:جورئەت بەشێكە لە كەسایەتیم
وەفا ئەلكیلانی یەكێكە لەو پێشكەشكارانەی كە زۆر بە جورئەتەوە كاری خۆی دەكات و لە بەرنامەكانیدا هەمیشە میوانەكانی تووشی شۆك دەكات، وەفا لە پێوەندییەكدا لەگەڵ گوڵان دەربارەی جورئەت لە كارەكەیدا دەڵێت: لەبەر ئەوەی راشكاوانە پرسیار رووبەرووی میوانەكانم دەكەمەوە زۆر جار لەگەڵیاندا تووشی گیروگرفت بووم، بەڵام من هەر سوورم لەسەر ئەو جورئەتە، چونكە ئەمە بەشێكە لە كەسایەتی من و زۆر رێز لە بیروڕای ئەو كەسە دەگرم كە سەیرم دەكات و سووكایەتیش بە بینەر ناكەم، جیاوازییەكی زۆریش هەیە لە نێوان رێز گرتن و سووكایەتی پێكردن، دەربارەی وروژاندنی میوانەكانیش دەڵێ: من حەز ناكەم كەس بەبێ هۆ بوروژێنم، چونكە پیشەی من زۆر لەمە قووترە.
سەبارەت بە تایبەتمەندییەكانی پێشكەشكار و بێژەری سەركەوتووش وەفا دەڵێ: زۆر هۆكار هەن، بەڵام گرنگترین و سەرەكیترینیان بریتین لە بەهرەی جوان دەركەوتن واتە هاتنە پێش چاو كە ئەمەش لە لایەن خواوەیە، دەنگ، رۆشنبیری، خێرا وەرگرتن و ئاگادار بوون.
Top