نه‌جوا:جه‌ماوه‌ر له هه‌موو شتێك گرنگتره
به‌م دواییه گۆرانییه‌كی نوێی پێشكه‌ش كرد به ناوی (مافی نوم) كه زۆر كه‌س ره‌خنه‌یان له‌و شێوازه ده‌ركه‌وتنه‌ی گرت، به‌ڵام له وه‌ڵامدا نه‌جوا ده‌ڵێ: ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئاڕاسته‌م كران له‌سه‌ر گۆرانییه كە هۆكارێك بوون بۆ زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه و وای كرد خه‌ڵك زیاتر تامه‌زرۆی بن، ته‌نانه‌ت ئه‌و ره‌خنانه وایان كرد منداڵه‌كانیش گۆرانییه‌كه له‌به‌ر بكه‌ن من ئه‌مه‌م پێ له هه‌موو شتێك گرنگتره و پێیان دڵخۆش ده‌بم نه‌ك ره‌خنه‌ی هه‌ندێك كه‌س.
نه‌جوا هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی مۆسیقاكه‌ی ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له مۆسیقاكه هه‌یه له سه‌ره‌تادا تێینه‌گه‌یشتوون و به قووڵی نه‌چوونه‌ته ناو مۆسیقاكه‌ی، نه‌غمه‌ی (دوم تاك) كه هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه بێ مانایه، ئه‌مه‌شیان ناهه‌قییه‌كه ده‌رباره‌ی گۆرانییه‌كه، چونكه ئه‌مه راست نییه و شتێك نییه كه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بێت بۆ هونه‌ر بۆیه به‌داخه‌وه ئه‌و ره‌خنانه شایه‌نی ئه‌وه نین رێزیان لێبگیرێت و ته‌نیا بۆ شكاندنه‌وه‌ن.