خالد یوسف: شه‌ڕ ده‌كه‌م تا سه‌له‌فییه‌كان ده‌سه‌ڵات نه‌گرنه ده‌ست
به‌ڵام خالد یوسف ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئاساییه ئه‌گه‌ر له رێگای هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسییه‌وه بێنه سه‌ر حوكم، چونكه زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ویستی جه‌ماوه‌ر كه‌سێكی ئیخوان یان سه‌له‌فی ببێته سه‌رۆكی كۆمار، خالد یوسف رۆڵی ئیخوان موسلمینی له شۆڕشی میسریدا كه‌م كرده‌وه و گوتی: ته‌نیا ئه‌وان به‌رگرییان له شۆڕش نه‌كردووه له مه‌یدانی ئازادی و هه‌موو گه‌نجانی سه‌ر به هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌م كاره‌یان كردووه به‌تایبه‌تی جه‌ماوه‌ری هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌هلی و زه‌مالك، هه‌روه‌ها خالد گوتی: من دڵنیام له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ئیخوان 15% ی كورسییه‌كان زیاتر به ده‌ست ناهێنن.