بەتمەن و سوپرمان لە فیلمێکدا بەیەک دەگەن

بەتمەن و سوپرمان لە فیلمێکدا بەیەک دەگەن
بەرهەمهێنەرانی فیلمی بەتمەن بەنیازن دوو کاراکتەری ناوداری چیرۆکە وێنەییەکان واتە بەتمەن و سوپرمان لە فیلمێکی سینەماییدا بەیەک بگەیەنن.
بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی فارسیی "فارس نیوز"، ئەم فیلمە کە هێشتا ناوی بۆ دیارینەکراوە، باس لە رووداوی تازە دەکات کە تا ئێتسا لە زنجیرە فیلمەکانی بەتمەن و سوپرماندا نەبینراون.
بەرپرسانی کۆمپانیای برایانی وارنێرز ئەم فیلمە بە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە سینەماییەکانی خۆیان هەژمار دەکەن و لە هەوڵدان تاوەکو کریستییەن بێل رازی بکەن بۆ رۆڵگێڕان لە فیلمەکەدا.
بێل لە سێ بەشی پێشووی بەتمەندا رۆڵی بەتمەنی گێڕاوە.
کریستییەن بێل کە سەرقاڵی رۆڵگێڕانە لە دوایین دیمەنەکانی بەشی سێیەمی ئەم زنجیرە سینەماییەدا، ماوەیەک پێش رایگەیاند کە لەمەودوا لە هیچ فیلمێکدا بە پۆششی پیاوی شەمشەمەکوێرەیی دەرناکەوێتەوە.
ئەگەر کرسیتییەن بێل رۆڵی بەتمەن لەم فیلمەدا قبوڵ نەکات، بەرهەمهێنەران ناچار دەبن ئەکتەرێکی گەنجی دیکە هەڵبژێرن.

سەرچاوە نزیکەکان لە کۆمپانیای برایانی وارنێرز باس لەوە دەکەن کە ئەم کۆمپانیایە دوو چیرۆکی جیاوازی هەیە بۆ فیلمەکە و تا ئێستا بڕیاریان نەداوە کامیان بۆ وێگرتن هەڵبژێرن.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەرهەمهێنەرانی زنجیرە فیلمی بەتمەن بەنیازن دوای نمایشی بەربڵاوی بەشی سێیەم، دووبارە دەستبکەن بە زیندوو کردنەوەی بەشێکی دیکە لەم زنجیرەیە.
Top