برێشك چوار خەڵاتی بەدەست هێنا
لە لێدوانێكی تایبەتدا سەربەست رەزا گەرمیانی گوتی"دوای بەشداریكردنی لە چەندین فێستیڤاڵ و بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ لە فێستیڤاڵی ئاسكی زێڕینی سلێمانی جارێكی تر كورتە فیلمی برێشك توانی چوار خەڵاتی سەرەكی یەكەمین فێستیڤاڵی كورتەفیلمی لاو بەدەست بێنێ و بووە مایەی دڵخۆشی بینەران و ئامادەبووانی فێستیڤاڵەكە".
سەربەست گوتیشی"خەڵاتەكان بریتی بوون لە باشترین فیلمی فێستیڤاڵ، باشترین ئەكتەری كچ، باشترین مۆنتاژ، خەڵاتی رێزلێنانی فێستیڤاڵ".