پێشانگایەكی شێوەكاری دارا ئارام لە تۆرێنتۆ دەكرێتەوە
دارا ئارام لە لێدوانێكیدا گوتی "كارەكانم لەم پێشانگایەدا بەردەوامبوونی زیاتر گەشتە بیوگرافیایەكی منە بەنێو هەردوو جیهانی زیهنیی، هونەریی و پراكتیكیی گوزەرانمدا، كە ساڵەهای ساڵە لە نێوان چوار دیواری بە ئەندازەی جیوگرافیا بچووك و بە ئەندازەی رامانیش هێندەی ئاسمانا، بەردەوام و بێ وچان رەنگیان دەكەم".
گوتیشی "هەڵبەت هەڵبژاردنی ژیانی تاراوگە و ووردبوونەوە لە هەر دیاردە و سیستەمێكی نایەكسانیی و گەندەڵیی و .. هتدی ئەم جیهانە، لە هەركوێ بن، ئەوە بۆ مرۆڤی هونەرمەند زیاتر لە هەمووان مایەی باج دانێكی فیكریی و فیزیكیی ئێجگار سەخت ترن، بەڵام كەمێك خۆشبەختانەتر و لایەنی كەم، هەمیشە قەرەبووی مشتێك لە خەرواری ئەو ئازارە خوودیی و ئینسانیانە لای من، بریتیی بوون لەو پەیوەندییە رۆحییەی كە لە ئەزەلەوە بۆ ئەبەد لەگەڵ جوانیی و پیرۆزییەكانی سرووشت دا گرێم داوون".
روونیشیكردەوە "هەرگیز لە هیچ كارێكی هونەریمدا ئەو لایەنە گرنگ و سەبووریی بەخشەی دۆستایەتیی سرووشتم فەرامۆش نەكردووە، دیاریی من بۆ میوانان هەمیشە ئەو دەنگ و رەنگانە بوون، كە زۆرجار چوون هاوسەفەرێك و رووە و قووڵایی ماناكان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "سەرباری ئەوەی زۆربەی بینەران خۆیان لەگەڵ رازەكانی مندا دیوەتەوە، هاودەم هەستم بەو راستییە كردووە كە زۆر لەو مرۆڤانە بێ هیچ جیاوازییەكی زیهنیی و بۆدی تەكنیكیی و هتد . . پێكأا دەست لە ملانێ سرووشتی ناوبراو، خۆم ئاسا و وەك كەمێك راكردن لە سەر ئێشە زۆرەكانی گووزەرانی سەخت، بەختەوەرانە لەگەڵ نەسیمی رەنگ و هاژەی پلووسكی خۆر و سەما بالێی شەپۆلەكاندا، مەودایەكی زۆر هێووریی و رامانی سپیی بێ سنوور ئاوێتەی رۆحمان بووە".
ئەوەشی خستە روو "زۆر بەختەوەر دەبین ئەگەر دیاریی ئەمجارەشمان هەمان گەشتی بێ سانسۆری رۆتین و بێ فیزەی بیرۆكراتییەتی ئەم ژیانە جەنجاڵەمان بۆ ساز بداتەوە".
ئەم پێشانگایە لە 23 ئەیلول/ سێپتێمبەر تا 1 تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر 2011 لە گەلەری Cedar Ridge Gallery، تۆرێنتۆ گەورەترین شاری كەنەدا بەأێوەدەچێت.