حه‌ز له ده‌نگی كه‌ناری ده‌كات و بە هۆڕنی ئۆتۆمبێل پەست دەبێت
هونه‌رمه‌ند شیلان عوسمان ساڵى 1980 له گه‌ڕه‌كى سه‌ر شه‌قام شارى سلیمانى له دایك بووه، ساڵى 2003 ژیانى هاوسه‌رى پێكهێناوه .له‌ساڵی 1995ده‌ستی كردوه به كارى هونه‌رى كه زیاتر له فیستيڤاڵ و كۆنسێرته‌كاندا به‌شداری كردووه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می ساڵى 1997 بۆ ته‌له‌فزیۆنى گه‌لى كوردستان تۆماركرد به‌ناوى عه‌شق باران له ئاوازى مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغى و هۆنراوه‌ى ئه‌حمه‌د حه‌مدى شاعیر.
شیلان ماوه‌یه‌كی زۆره له‌كاری هونه‌ری دابڕاوه‌و، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ش بۆهیچ مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی خۆی ناگهڕێنتهوه و ده‌ڵێت «ته‌نیا ئەوەیە كە بڕە پارەیەكی زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره ، پێش چوار ساڵ داوایی پشتگیرم كرد له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بوو بۆیه نه‌متوانیوه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌م، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئافره‌تانه‌ی ئێستا له‌نێو بباری هونه‌ری كار ده‌كه‌ن شیلان وتی «ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئێستا له‌نێو بواری هونه‌ری كار ده‌كه‌ن به‌دڵنیایه‌وه ته‌نیا بۆخۆ ده‌رخستنه ئه‌گینا له‌بواری هونه‌ری به‌ڕای من هیچیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووینه كارێكی ئه‌وتۆیان نه‌كردووه كه شایه‌نی باسكردن بێت، خوازیارم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئێستا هونه‌رمه‌ند زۆر بووه هەوڵ بدەن بە كارێكی جوانه‌وه بێنه نێو بواری هونه‌رییه‌وه نه‌ك ته‌نیا بۆ خۆده‌رخستن بێت و بڵێن ئێمه‌ش گۆرانیبێژین .
ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده هیوا و ئاواتی ئه‌وه‌یه كه له‌داهاتوو كارێكی جوان ئه‌نجام بدات .له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌به‌چ شتێك زۆر توڕه ده‌بێت شیلان ووتی « زۆر به‌درۆی گه‌وره توڕه ده‌بم كاتێك یه‌كێك بیه‌وێت قه‌ناعه‌تت پێبێنێت . شیلان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌زۆر بە هۆرنی سه‌یاره په‌ست ده‌بێت كاتێك به‌بێ هۆكار لێده‌درێت ، هه‌روه‌ها زۆریش حه‌ز له‌ده‌نگی كه‌نارییه ده‌كات كه له باخێكدا دانیشتبێت گوێی لە ده‌نگی بێت . شیلان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه‌زۆر لهكولە (كلۆ) ده‌ترسێت .