لۆرین زۆر حەزی لە دۆڵمەیە و ئیتاڵیا بە خۆشترین وڵات دەزانێت
رۆژنامه‌وانی به‌شێكی گرنگی ژیانمه
لۆرین جگه له گۆرانی گوتن، له هه‌مانكاتدا راگهیاندنكاریشه له‌باره‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه سه‌ر رێگای ده‌ڵێ: من له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین رادیۆكانی سوید، به‌شی هه‌واڵ كار ده‌كه‌م كه پێویستی به‌وه‌یه مرۆڤ هه‌میشه به‌دوای رووداوه‌كانی رۆژه‌وه بێت، ئه‌مه‌ش كارێكه به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی كاری هونه‌رییه و مرۆڤ روو له جیهانێكی دیكه ده‌كات كه كات بوونی نه‌بێ، بێگومان رۆتینی رۆژانه رێگا له مرۆڤ ده‌گرێت، به‌ڵام پێویسته مرۆڤ كارێك بكات كه خۆی حه‌زی لێیه‌تی، ئێستا كاری رۆژنامه‌وانی به به‌شێكی گرنگی ژیانم داده‌نرێت، له رادیۆ مرۆڤ وه‌ك تیمێك كار ده‌كات، چونكه له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی پێویسته خۆی كاره‌كان ئه‌نجام بدات وه‌ك دیاریكردنی بابه‌ت و نووسینی و دیمانه و مۆنتاژ كردنی، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌ردوو كاره‌كه به یه‌كه‌وه ئه‌نجام بده‌م و زۆریش خۆشحاڵم به ژیانی خۆم.
من و هاوسه‌ره‌كه‌م هاوڕێ بووین
لۆرین ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به خۆشه‌ویستی ژیانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ هۆگری هاوسه‌ری پێكهێناوه و هۆگری هاوسه‌ری له زۆر لایه‌نه‌وه هاوكاری ده‌كات له هه‌موو كاره‌كانیدا و ده‌ڵێت: زه‌واج كردنی من له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی گرنگ پێكهات، به تێگه‌یشتن، هاوڕێیه‌تی، رێز گرتن و خۆشه‌ویستییه‌كی گه‌رم، پێموایه هه‌ر كه‌سێك له ژیاندا حه‌ز ده‌كات به ویست و ئاره‌زووی خۆی ژیانی تایبه‌تی خۆی بونیاد بنێت، منیش ژیانی هاوسه‌رێتی خۆم به‌و شێوه‌یه پێكهێنا، من و هۆگر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هاوڕێی یه‌كتر بووین و له هه‌موو بواره‌كاندا هاوكاری یه‌كتری ده‌كه‌ین، بێگومان زۆر هاوكاری كردوومه له‌لایه‌نی مه‌عنه‌وی و هونه‌رییه‌وه، ئێمه باش له یه‌كتری ده‌گه‌ین بۆیه زۆر ده‌ست ناخه‌ینه نێو بڕیاره‌كانی یه‌كترییه‌وه بۆیه ئه‌گه‌ر گۆرانییه‌ك به دڵی من بێ، باوه‌ڕ ناكه‌م هۆگر ناڕازی بێت له بڕیاره‌كه‌م.
ئیتاڵیا وڵاتێكی زۆر خۆشه
لۆرین باس له وڵاته خۆشه‌كانی جیهان ده‌كات كه تا ئێستا سه‌ردانی كردوون، هه‌روه‌ها ئه‌و خواردنه خۆشانه‌ی كه حه‌زیان لێده‌كات، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: بێگومان هه‌ر وڵاتێك خۆشی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، هه‌رچه‌نده مرۆڤ له وڵاتی خۆی دووریش بێت، به‌ڵام وڵاتی مرۆڤ ماڵی خۆیه‌تی، كوردستانیش زۆر لایه‌نی خۆشی هه‌یه بۆیه وه‌ك وڵاتێك نایبینم، چونكه ماڵی منه، له‌و وڵاتانه‌ی كه تا ئێستا سه‌ردانم كردوون و كاریگه‌رییان به‌سه‌ر منه‌وه هه‌بووه و شوێنی خۆیان له دڵی مندا كردۆته‌وه ئیتاڵیایه كه وڵاتێكی زۆر زۆر خۆش و سه‌رنجڕاكێشه.
سه‌باره‌ت به خۆشترین خواردنیش لۆرین ده‌ڵێت: ئه‌مه‌یان پرسیارێكی زۆر زه‌حمه‌ته، به‌ڵام من له‌و باوه‌ڕه‌دام له پاش دۆلمه و یاپراخ خواردنی خۆشتر نییه.
ئه‌گه‌ر ئیره‌یی هه‌بێت له‌نێو هونه‌رمه‌نده پیاوهكانیشدا هه‌یه
له باره‌ی گوتنی گۆرانی به‌شێوه‌ی دویت لۆرین به‌رزنجی ده‌ڵێت: هه‌ستێكی خۆشه كه له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێكی دیكه‌دا گۆران بڵێیت، هه‌ر كاتێك تێكستێكی گونجاو هه‌بوو و هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك داوای ئه‌وه‌ی كرد كه گۆرانی له‌گه‌ڵ بڵێم ئه‌وا به خۆشحاڵییه‌وه ده‌یڵێم. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه حه‌ز ده‌كات له‌گه‌ڵ چ هونه‌رمه‌ندێك گۆرانی بڵێ، لۆرین پێیوایه ئه‌مه كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته، چونكه هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك زه‌وقی هونه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه و هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكیش به ستایلی تایبه‌تی گۆرانی ده‌ڵێ له هه‌مانكاتدا جۆر و شێوازی ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه ده‌یڵێت تایبه‌ته.
لۆرین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا ئیره‌یی له‌نێو هونه‌رمه‌ندانی ئافره‌تدا هه‌یه یان نا ده‌ڵێ: من تا ئێستا هه‌ستم به بوونی ئیره‌یی نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌نێو هونه‌رمه‌نده ئافره‌ته‌كاندا هه‌بێت بێگومان له‌نێو پیاوانیشدا هه‌یه هه‌تا ئه‌گه‌ر به رێژه‌یه‌كی كه‌میش بێت.
گرنگ ئه‌وه‌یه كۆنسێرت پێشكه‌ش بكه‌م
ئایا لۆرین حه‌ز ده‌كات له چ شارێكی كوردستان كۆنسێرت پێشكه‌ش بكات؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ڵێ: له‌و باوه‌ڕه‌دام هونه‌رمه‌ند حه‌ز ده‌كات كۆنسێرتی گۆرانی پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر و گوێگرانی خۆی بكات جا له هه‌ر شار و شوێنێك بێت ئه‌مه‌یان زۆر گرنگ نییه، هونه‌رمه‌ند ته‌نیا ده‌یه‌وێ راسته‌وخۆ رووبه‌رووی جه‌ماوه‌ری خۆی ببێته‌وه و له نزیكه‌وه به دیداری یه‌كتر شاد بن.