دۆمینیك ئیبراهیم تاتلیساس باش ده‌ناسێت
دۆمینیك، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: زانیاریم ده‌رباره‌ی كورد هه‌یه، چونكه ده‌ستگیرانی یه‌كه‌مم كورد بوو، هه‌ر له رێگای ئه‌ویشه‌وه زانیاریم په‌یدا كرد له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم تاتلیساس و ئێستا باش ده‌یناسم، چونكه پێوه‌ندی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌م، سه‌باره‌ت به‌و ره‌خنانه‌ی لێیده‌گیرێن گوایه ته‌نیا به جه‌سته گۆرانی ده‌ڵێ و خۆی نمایش ده‌كات، دۆمینیك ده‌ڵێ: نەخێر ئەم قسانە دوورن لە راستی، من بە هیچ شێوەیەك خۆم بە هونەرمەندی سەرنجڕاكێشان و ئیغرا نازانم و هیچ كاتێكیش پشتم بە جەستەی خۆم نەبەستووە بۆ سەركەوتن، بەڵگەشم بۆ قسەكانم ئەوەیە كە گۆرانییەكانم بە قووڵایی باس لە كێشە كۆمەڵایەتییەكان دەكەن و خۆیشم هەڵیاندەبژێرم.