دۆمینیك ئیبراهیم تاتلیساس باش ده‌ناسێت

دۆمینیك ئیبراهیم تاتلیساس باش ده‌ناسێت
خانمه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی دۆمینیك حۆرانی له‌ پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر داوای لێبكرێت به‌ زمانی كوردی گۆرانی بڵێ ئه‌وا بێگومان رازی ده‌بێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا ده‌بێت له‌سه‌ركه‌وتنی گۆرانییه‌كه‌ و فێربوونی زمانی كوردی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ تێكستی گۆرانییه‌كه‌ تێك نه‌دات.
دۆمینیك، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: زانیاریم ده‌رباره‌ی كورد هه‌یه‌، چونكه‌ ده‌ستگیرانی یه‌كه‌مم كورد بوو، هه‌ر له‌ رێگای ئه‌ویشه‌وه‌ زانیاریم په‌یدا كرد له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم تاتلیساس و ئێستا باش ده‌یناسم، چونكه‌ پێوه‌ندی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌م، سه‌باره‌ت به‌و ره‌خنانه‌ی لێیده‌گیرێن گوایه‌ ته‌نیا به‌ جه‌سته‌ گۆرانی ده‌ڵێ و خۆی نمایش ده‌كات، دۆمینیك ده‌ڵێ: نەخێر ئەم قسانە دوورن لە راستی، من بە هیچ شێوەیەك خۆم بە هونەرمەندی سەرنجڕاكێشان و ئیغرا نازانم و هیچ كاتێكیش پشتم بە جەستەی خۆم نەبەستووە بۆ سەركەوتن، بەڵگەشم بۆ قسەكانم ئەوەیە كە گۆرانییەكانم بە قووڵایی باس لە كێشە كۆمەڵایەتییەكان دەكەن و خۆیشم هەڵیاندەبژێرم.
Top