لەیدی گاگا رۆڵی ئیمی وینهاوس ده‌بینێت

لەیدی گاگا رۆڵی ئیمی وینهاوس ده‌بینێت
لەیدی گاگا یه‌كێك بوو له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ مردنی گۆرانیبێژی بەریتانی ئیمی وینهاوس كاریگه‌رییه‌كی زۆری به‌سه‌رییه‌وه‌ هه‌بوو.
له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی «ده‌یلی ستار»ی ئاشكرای كرد كه‌ چه‌ند به‌رهه‌مهێنه‌رێكی هۆڵیۆد ده‌یانه‌وێ خه‌می خه‌ڵك بۆ كردنی وینهاوس له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان كۆ بكه‌نه‌وه‌ و فیلمێكی لێ به‌رهه‌م بهێنن، ده‌رباره‌ی ژیانی ئه‌و كچه‌ گۆرانیبێژه‌ و پێیانوایه‌ لیدی گاگا كه‌ هه‌میشه‌ مایه‌ی مشتومڕ بووه‌ گونجاوترین كه‌سه‌ كه‌ بتوانێت ئه‌م ڕۆڵه‌ ببینێت، هه‌ر بۆیه‌ش به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان ده‌ستیان به‌ گفتوگۆی نهێنی كردووه‌ له‌گه‌ڵ گاگا ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ وئه‌ویش ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه‌.
له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ گاگا ئاشكرای كرد كه‌ گاگا و وینهاوس یه‌كتریان زۆر خۆشده‌ویست و زۆریش خۆشحاڵ ده‌بێت كه‌ ڕۆڵی وینهاوس ببینێت، چونكه‌ به‌ نموونه‌یه‌كی به‌رزی خۆی داده‌نا و هه‌میشه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌كاندا گۆرانییه‌كانی ئه‌وی ده‌وته‌وه‌.
Top