نازم عه‌لی چه‌ند كۆنسێرتێك له هه‌ولێر و سیئول ساز دەكات
هونه‌رمه‌ند نازم عه‌لی زیاتر له‌و باره‌وه دوا: له سه‌ردانی داهاتووم بڕیار وایه كۆنسێرتێك له كونسوڵخانه‌ی كۆریای باكوور به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئۆركیسترای هه‌ولێر و به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستای هونه‌رمه‌ند چه‌تۆ نه‌ورۆز ئه‌نجام بده‌م، دواتر سه‌ردانی وڵاتی كۆریا ده‌كه‌م بۆ هه‌مان مه‌به‌ست واته له هه‌ولێر و سیئول كۆنسێرت پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، هونه‌رمه‌ند نازم ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌م كۆنسێرته‌ی سیئول له‌سه‌ر داوای كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كۆری كوردستانی بووه كه دوای رێكه‌وتنی نێوان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانیحكومهتی كوردستان و كونسۆلخانه‌ی كۆری له كوردستان به ئه‌نجام گه‌یشت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هونه‌رمه‌ند نازم عه‌لی ده‌رباره‌ی سیدی داهاتووی خۆی وتی: كاره‌كانی دوایین سیدیم ته‌واو كردووه كه پێكهاتووه له چه‌ند گۆرانی و مه‌قامێكی ره‌سه‌نی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌م سیدییه ته‌نیا مۆزیكی گۆرانییه‌كانه به ئامێری شمشاڵ.