نازم عه‌لی چه‌ند كۆنسێرتێك له‌ هه‌ولێر و سیئول ساز دەكات

نازم عه‌لی چه‌ند كۆنسێرتێك له‌ هه‌ولێر و سیئول ساز دەكات
هونه‌رمه‌ند موزیكژه‌ن نازم عه‌لی له‌ پێوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵان ئاشكرای كرد كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی كوردستان ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی هونه‌ری.
هونه‌رمه‌ند نازم عه‌لی زیاتر له‌و باره‌وه‌ دوا: له‌ سه‌ردانی داهاتووم بڕیار وایه‌ كۆنسێرتێك له‌ كونسوڵخانه‌ی كۆریای باكوور به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئۆركیسترای هه‌ولێر و به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستای هونه‌رمه‌ند چه‌تۆ نه‌ورۆز ئه‌نجام بده‌م، دواتر سه‌ردانی وڵاتی كۆریا ده‌كه‌م بۆ هه‌مان مه‌به‌ست واته‌ له‌ هه‌ولێر و سیئول كۆنسێرت پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، هونه‌رمه‌ند نازم ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ ئه‌م كۆنسێرته‌ی سیئول له‌سه‌ر داوای كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كۆری كوردستانی بووه‌ كه‌ دوای رێكه‌وتنی نێوان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانیحكومه‌تی كوردستان و كونسۆلخانه‌ی كۆری له‌ كوردستان به‌ ئه‌نجام گه‌یشت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند نازم عه‌لی ده‌رباره‌ی سیدی داهاتووی خۆی وتی: كاره‌كانی دوایین سیدیم ته‌واو كردووه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ چه‌ند گۆرانی و مه‌قامێكی ره‌سه‌نی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ ئه‌م سیدییه‌ ته‌نیا مۆزیكی گۆرانییه‌كانه‌ به‌ ئامێری شمشاڵ.
Top