پێڵاوێكی خۆی به‌خشیه‌ نه‌خۆشه‌كانی شێرپه‌نجه‌

پێڵاوێكی خۆی به‌خشیه‌ نه‌خۆشه‌كانی شێرپه‌نجه‌
ئه‌ستێره‌ی لاوی كه‌نه‌دس جاستین بیبر جووته‌پێڵاوێكی خۆی به‌خشییه‌ تووشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مه‌زادێكی ئاشكرادا بیفرۆشێت.
له‌م باره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی «چاریتی باز» له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت رایگه‌یاند كه‌وا جوستین جووته‌ پێڵاوێكی خۆی كه‌ پێشتر له‌ چه‌ند ئاهه‌نگێكدا به‌كاری هێنابوو له‌ مه‌زادێكی ئاشكرادا ده‌فرۆشێت و داهاته‌كه‌یشی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی تووشبووان به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان ته‌رخان ده‌كرێت، جووته‌ پێڵاوه‌كه‌ جاستین به‌م زووانه‌ نمایش ده‌كرێن، ماڵپه‌ڕی ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ نرخی ئه‌م جووته‌ پێڵاوه‌ به‌ هه‌زار دۆلار خه‌مڵێنراوه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی هه‌یه‌ كه‌ پاره‌كه‌ی زیاتر بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ جاستین خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان.
Top