تیپی هونەرەمیللییەكانی هەولێر لە پۆڵۆنیا بوون

تیپی هونەرەمیللییەكانی هەولێر لە پۆڵۆنیا بوون
لە درێژەی چالاكییەكانیان و بەشداریكردنیان لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكانی وڵاتانی دنیا، تیپی نەتەوەیی هونەرەمیللییەكانی هەولێر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵتی كیچەرا لە وڵاتی پۆڵۆنیا بەشدارییان كرد.
بەدرەدین بابەكر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تیپی هونەرەمیللییەكانی هەولێر لە لێدوانێكی تایبەتدا گوتی"بە وەفدێكی 22 كەسی تیپەكەمان لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كیچەڕا لە وڵاتی پۆڵۆنیا بەشداری كردو توانیمان چەند بەرهەمێكی كوردی نمایش بكەین".
بەدرەدین گوتیشی"لەم فێستیڤاڵەدا 10 وڵاتی جیهانی بەشداربوون و تیپەكەمان 22 نمایشی لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی پۆڵۆنیا ئەنجامدا، كە نمایشەكان بوونە مایەی سەرنجی ئامادەبووان".
Top