ئیقبال بە تەنیا ماوە

ئیقبال بە تەنیا ماوە
لە نوێترین كاری هونەری خۆیدا هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیقبال ئەتمانی كۆتایی هێنا بە كارەكانی دووەمین گۆرانی خۆی.
گۆرانی "ب تەنێ مای" لە تێكستی ئیقبال ئەتمانی و ئاواز و میوزیكی فەرشاد نەدیمی بە سپۆنسەری كۆمپانیای كارزۆن كلیپ كرا، كە عادل ئاكرەیی وەك وێنەگر و دەرهێنەر كاری تیاكردووەو شابۆ شابۆ مۆنتاژی بۆ كردووە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا ئیقبال ئەتمانی گوتی"دووەمین گۆرانی كلیپكراوم گۆرانی "ب تەنێ مای"یە، كە لەو ماوەیەدا كۆتاییم هێنا بە كارەكانی كلیپ كردنی و بڵاوكرایەوە".
ئیقبال گوتیشی"لە یەكەم بەرهەممدا جەماوەر پێشوازییەكی باشیان لە گۆرانییەكەم كردو لە ئێستاشدا دووەمین گۆرانیم بڵاوكردۆتەوە، ئەگەر وەكو بەرهەمەكەی دیكەم پێشوازی لێ بكرێ ئەوا كار بۆ ئەلبوومێك دەكەم و هەوڵیش دەدەم بە شێوەزاری سۆرانی گۆرانی بڵێم".
Top