كیسه‌ڵه‌كانی به‌همه‌ن قوبادی له ناو 10 فیلمی به‌رچاوی دنیادا
فیلمی سینه‌مایی "لاك پشتها هم پرواز می كنند" واته "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" Turtles Can Fly له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری به‌توانای كورد به‌همه‌ن قوبادی كه تا ئێستا زیاتر له 80 فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی كردووه و به وه‌رگرتنی 43 خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كانی دنیا یه‌كێكه له پڕشانازیترین فیلمه سینه‌ماییه‌ی مێژووی سینه‌مای وڵاتی ئێران و كوردستان، به‌م دوایانه وه‌كوو 10 فیلمی به‌رچاوی دنیا هه‌ڵبژێردراوه كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به منداڵانی هه‌تیو، بێ سه‌رپه‌ره‌ست و بێ ماڵ و حاڵه.
له‌م لیسته‌دا ناوی فیلم گه‌لێك وه‌كوو: فیلمی سینه‌مایی "منداڵی وه‌حشی" له ده‌رهێنانی "نایك مۆر"، فیلمی سینه‌مایی "پاڵه‌وانی زلهێز" له ده‌رهێنانی "كریگ مازین"، فیلمی سینه‌مایی "ئالێن" و هه‌روه‌ها چه‌ندین فیلمی دیكه به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
ئه‌م فیلمه له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا، له لایه‌ن رێكخراوه‌ی "هارڤارد فیلم ئه‌رشیڤ" سه‌ر به زانكۆی هارڤارد، له بهرنامهیكدا به ناونیشانی "رێزلێنانی له به‌همه‌ن قوبادی" مانگی ئه‌پریلی ئه‌مساڵ له شاری بۆستۆنی پێته‌ختی ویلایه‌تی ماساچۆسێتی وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایشكرا.
فیلمی سینه‌مایی "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2010 له ته‌نیشت فیلم گه‌لێك وه‌كوو "بابێل" له ده‌رهێنانی "ئێلخاندرۆ گۆنزالێس ئیناریتۆ" چووه ناو لیستی باشترین فیلمه‌كانی 10 ساڵی رابردووی دنیا به ناوه‌ڕۆكی شه‌ڕ و ئاشتییه‌وه و زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه سینه‌ماییه‌كانی دنیا ئه‌م فیلمه‌یان وه‌كوو 100 فیلم و یا 200 فیلمی به‌رچاو و سه‌ركه‌وتووی 10 ساڵی رابردووی دنیا ده‌ستنیشان كردووه.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://blogs.indiewire.com/spout/archives/2011/07/13/10_screwed_up_movie_orphans/