حهسهن شهریف: رۆحیهتی ئێستای هونهر له رهسهنایهتییهوه سهرچاوهی گرتووه
سهبارهت به پێشكهوتنی هونهری كوردیش به شێوهیهكی گشتی وتی- بە هۆی تێكەڵبوونی زۆرم دركم بەوە كردووە كە پێشكەوتنێكی بەرچاو لە هونەری موزیك و گۆرانی لە باكووری كوردستان دەستیپێكردووە، لە لایەنی گرووپ و رەسەنایەتی و ئۆرجیناڵی گوتن و دەركەوتن و كۆكردنەوەی ئەرشیف، هەروەها زۆر جار دەبینین ئەو گرووپانە ئامێرێكی موزیكی رۆژئاواییان هێناوە لە موزیكی كوردیدا بەكاریان هێناوە بەمەش مرۆڤێكی ئەوروپی دەتوانێ گوێی لێبگرێت و هونەری كوردی پێ بزانێت،بە پێچەوانەوە لە باشووری كوردستان من پێموایە داگیر كردنێكی دوژمنانەی گوێی خەڵك دەستیپێكردووە و رەسەنایەتی گۆرانی كوردی بەرەو ئەرابیسك هەنگاو دەنێ و موزیكی كوردی روحییەتی كوردی تێدا نەماوە.
حەسەن شەریف رەخنەی لە هەندێك هونەرمەندی كوردی هەیە كە خەریكە مۆركی كوردی لە هونەردا دەشێوینن و لەم بارەیەوە وتی: من رەخنەیەكم لە هەندێك لەو دەنگخۆشانە هەیە كە ئەو كارانەی بە كەلتووری كوردییەوە بەستراونەتەوە نەدەبوایە بەرەو ئەو هەڵەیەی بەرن، لێرە گوێی خەڵك بە موزیكی بیانی داگیركراوە و ئەو گۆرانیبێژانە ئێستا دەست پێدەكەن زۆر سەرسامن بە هونەری وڵاتانی دەوروبەری كوردستان بەتایبەتی توركیا كە هونەرەكانی كاریگەرییەكی زۆری هەیە من ئەمە بە پێشكەوتن دانانێم، رێزم بۆ هەندێك لە هونەرمەندان هەیە، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی ئەو خۆشەویستییە بۆ هونەری كوردی نەماوە ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر ئەو گۆرانیبێژانە، مخابن نەمانتوانیوە سوود لەو ئازادییە وەربگرین كە بەدیهاتووە.