نابێ هاوسه‌ره‌كه‌م رێگای هونه‌رم لێ بگرێت

نابێ هاوسه‌ره‌كه‌م رێگای هونه‌رم لێ بگرێت
كچه‌ گۆرانیبێژ نازك سه‌لیم له‌پێوه‌ندیه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵان ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی ده‌ڵێ: خۆشه‌ویستی په‌یڤێكی پیرۆزه‌ و ده‌بێ مرۆڤ هه‌میشه‌ به‌ خۆشه‌ویستییه‌كی پاك و بێگه‌رده‌وه‌‌ بژی جا خۆشه‌ویستی بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر یان نیشتیمان یان دایك بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ ئێستا كه‌سانێك به‌شێوه‌یه‌كی هه‌رزه‌كارانه‌ له‌ پیرۆزی و گه‌وره‌یی ئه‌م په‌یڤه‌یان كه‌م كردۆته‌وه‌.
نازك ده‌رباره‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌ڵێ: ئه‌و كه‌سه‌ی من هه‌ڵیده‌بژێرم وه‌ك هاوسه‌ری ژیان ده‌بێ رێز له‌ هونه‌ره‌كه‌م بگرێت و نه‌بێته‌ رێگر له‌به‌رده‌مم، هه‌روه‌ها ده‌بێ مرۆڤێكی ئیماندار بێت و لێك تێكه‌یشتنێكی ته‌واو له‌نێوانماندا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ ئاسووده‌یی بژین، به‌ڵام مه‌رجی سه‌ره‌كیم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌بێته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌مم بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌ كاری هونه‌ریم بده‌م.
Top