پاریس و لۆهان هاوڕێیه‌تیان نوێ كرده‌وه
به‌ر له ماوه‌یه‌ك لۆهان به‌شدار بوو له ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت كه پاریس سازی كردبوو له‌سه‌ر ده‌ریای مالیبۆ، چوونی لۆهان بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه مایه‌ی سه‌رسوڕمانی ئاماده بووان بوو به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری ناكۆكییه‌كانیان بوون به‌تایبه‌تی هه‌ندێكیان پێیان وابوو كه ئه‌مانه هیچ كاتێك ئاشت نابنه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئاهه‌نگه‌كه رایگه‌یاند: پاریس زۆر به په‌رۆشه‌وه بۆ ئاماده بوونی لۆهان بۆیه كاتێك گه‌یشته شوێنی ئاهه‌نگه‌كه له باوه‌شی گرت و زۆریش دڵخۆش بوو و وتی: له دڵه‌وه حه‌زم ده‌كرد پێوه‌ندیمان ئاسایی بێته‌وه و جارێكی دیكه چاوی به لۆهان بكه‌وێته‌وه.