مۆنیكا بێلۆچی لە فیلمێكی تازەی بەهمەنی قوبادیدا بەژدارە

مۆنیكا بێلۆچی لە فیلمێكی تازەی بەهمەنی قوبادیدا بەژدارە
فیلمی دوایین شێعری کەرگەدەن کە تازەترین پڕۆژەی سینەمایی بەهمەن قوبادییە، چەندین ئەکتەر و کەسایەتیی ناوداری ئێران و جیهان رۆڵی تێدا دەگێڕن.

بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی فارسیی "رادیۆی دەنگی ئەمەریکا"، بەهەمەن قوبادی دەرهێنەری ناسراوی کورد، تازەترین فیلمی کە ناوی دوایین شێعری کەرگەدەنە بە بەشداریی بێهروز وسوقی ئەستێرەی سینەمای پێش سەردەمی شوڕشی ئێران و مۆنیکا بێلۆچی ئەکتەری فەڕەنسی و ئارەشی گۆرانیبێژی ئێرانی دروستدەکات.

ئەم فیلمە کە بڕیارە ساڵی 2012 نمایشبکرێت، ئەم رۆژانە لە قۆناغی مۆنتاژکردن و کۆتاییهاتندایە.

بەهمەن قوبادی لەگەڵ مۆنیکا بێلۆچی لەکاتێکدا ئاشنایی پەیداکرد کە هەدووکیان بەشداری فستیڤالی کان بوون لە باشووری فەڕەنسا. مۆنیکا بە بەهمەنی وتبوو کە شێوازی فیلمسازیی ئەوی بەدڵە و حەزدەکات لە یەکێک لە فیلمەکانیدا رۆڵبگێڕێت.

مۆنیكا بێلۆتشی بەرەگەز فەرەنساییە و لە ئیتاڵیا لەدایكبوە و هەتاوەكو شوی كرد بە ئەكتەری فەڕەنسی ڤینیست كاسڵ، هەر لە ئیتاڵیا بووە، پێشتر نمایشكاری جلوبەرگ بووە، بەفیلمی نالیتا لەساڵی 2000 ناوبانگی فراوان بوو، بەبەژداری لە زنجیرە فیلمی ئەمەریكی بەناوبانگ (ماترێكس) ناوبانگەكەی ئەوەندەی تر فراوان بوو..
Top