چالاكى هونه‌رى قوتابخانه‌كانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات كۆتایى هێنا به خولێكى وێنه كێشان ورۆشنبیرى
له هۆڵى چالاَكى قوتابخانه‌كان خولی هاوینه‌ى هونه‌رى بۆقوتابیانو ماۆستایان له سنورى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات به‌رێوه چوو.
به‌مه‌به‌ستى سود وه‌رگرتن له پشووى هاوین وگرنگیدان به به‌هره‌ى هونه‌رى قوتابیان له ماوه‌ى 2مانگى رابردوو له‌سه‌ره‌تاى مانگى حوزیران تا مانگى ئاب به‌شى چالاَكى هونه‌رى قوتابخانه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات خولێكى هاوینه‌ى بۆقوتابیانى ده‌ڤه‌رى خه‌بات كرده‌وه كه پێك هاتبوو له خولى وێنه كێشان وخولى رۆشنبیرى له باره‌ى ئه‌و خوله‌هونه‌ریه‌ش مامۆستا ئارى ئاغۆك به‌رپرسى چالاَكى هونه‌رى قوتابخانه‌كان په‌وره‌ده‌ى خه‌بات رایگه‌یاند گوتى "ئێمه وه‌كو به‌شى چالاَكى قوتابخانه‌كان هه‌میشه هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌ده‌ین كه گرنگى به تواناى هونه‌رى و رۆشنبیرى قوتابیان بده‌ین ،به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌ت كردنى به مندالانى ئازیزى ناوچه‌كه‌مان به‌خۆشحالیه‌وه ئه‌مساڵیش له‌ر ێگاى خولى رۆشنبیرى وخولى هونه‌رى وێنه كێشان ،توانیمان چه‌ند قوتابیه‌كى به‌هره‌مه‌ندله خولێكى هونه‌رى ورۆشنبیرى كۆبكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ى ئێمه هه‌ستمان پىَ كرد.قوتابیانى به‌شداربوو به‌خۆشى وبه‌ویستێكى هونه‌ریه‌وه رۆژانه ده‌هاتنه خوله‌كه ،چونكه هه‌موومان ده‌زانین جیهانى هونه‌ر بایه‌خ و گرنگى خۆى هه‌یه هه‌موومان به‌حه‌زه‌وه‌بایه‌خى پىَ ده‌ده‌ین،لێره‌وه‌ش سوپاسى مامۆستایانى به‌شداربووى خوله‌كه وقوتابیانى ئازیز ده‌كه‌ین ،سوپاسى به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ده‌كه‌ین كه هاوكارى به‌رده‌وامانه بۆبه‌روو پێشچوونى خوله‌كان ،له كۆتای خوله‌كه‌شدا بروانامه‌ى به‌شداربوون به‌سه‌ر قوتابیان ومامۆستایان دابه‌شكرا.