ماهیر حه‌سه‌ن: نمایشكردنی دراما له‌ ره‌مه‌زان ته‌قلیدێكی عه‌ره‌بییه‌

ماهیر حه‌سه‌ن: نمایشكردنی دراما له‌ ره‌مه‌زان ته‌قلیدێكی عه‌ره‌بییه‌
له‌ پێوه‌ندییه‌كی تایبه‌تدا به‌ گۆڤاری گوڵان هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی ماهیر حه‌سه‌ن ده‌رباره‌ی دوایین كاره‌ هونه‌رییه‌كانی خۆی ووتی « ئێستا له قۆناغی وێنه‌گرتن داین بۆ چه‌ند كارێكی هونه‌ری له‌وانه‌ درامایه‌ك كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مانگی ره‌مه‌زان له‌پانزه‌ دراما پێكهاتووه‌ كە هەر كامیان 15 خوله‌ك ‌ده‌بێت . هه‌روه‌ها له‌ پڕۆڤه‌داین بۆكاری شانۆگه‌ریه‌كی تازه‌ بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، له‌دوای ڕه‌مه‌زان دووكاری درامامان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ تابڵێی كارێكی جوانن یه‌كێكیان هی دكتۆر شێركۆیه‌ ئه‌وه‌یتریش هی هاوڕێیه‌كی ترمانه‌.
هه‌روها هونه‌رمه‌ند ماهیر حه‌سه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی دراماكان له‌ڕه‌مه‌زان بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ گوتی : ئه‌مه‌ زیاتر‌ لاسایی كردنه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌كه‌ناڵه‌ عه‌ره‌بییه‌كان وه‌رمانگرتوه‌ له‌دوای ڕه‌مه‌زان ئه‌م خه‌ڵكه‌ تینووی به‌رهه‌می درامی نییه،‌ ئێستا هونه‌رمه‌نده‌كانی ئێمه‌ به‌س له‌مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌رده‌كه‌ون هیوادارم كاره‌ درامییه‌كان ته‌نیا بۆ ڕه‌مه‌زان نه‌بن، بۆ دوای ڕه‌مه‌زانیش به‌رده‌وام بن پێویسته‌‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌كانیش خۆیان هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م جۆره‌ كارانه ‌ته‌نیا بۆ مانگی ڕمه‌زان نه‌بن، چونكه‌ كاری هونه‌ری نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ كاتێكی دیاریكراوه‌وه‌، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك مه‌رجی هونه‌رییان تێدا هه‌بێت و كارێك بن كه‌ سه‌رنجی بینه‌ری كوردی رابكێشن و تێنوویه‌تیی بۆ كاری درامی كوردی بشكێنن.
Top