ره‌یحانه 160 هونەرمەند لــە شاشەی كوردستان تیڤیدا كۆدەكاتەوە
بۆ زیاتر تیشك خستنه سه‌رئه‌م زنجیره‌یه، لوقمان غه‌ریبی ده‌رهێنه‌رو سیناریۆنووسمان هێنایه ئاخافتن.
* چه‌ند ئه‌كته‌ر له (ره‌یحانه)دا به‌شدارن؟
- له‌م كاره‌دا نزیكه‌ی (160) هونه‌رمه‌ند به‌شدارن به سه‌ره‌كی وكۆمبارس و لاوه‌كی، له‌وانه (40) هونه‌رمه‌ند رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه، كه یه‌كێك له‌وان هونه‌رمه‌ندی كۆچ كردوو ته‌ها خه‌لیله كه به‌ر له‌وه‌ی ماڵاوی بكات رۆڵه‌كه‌ی خۆی ته‌واو كردبوو.
* كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو ئه‌كته‌ره زه‌حمه‌ت نه‌بوو؟
- بێگومان وایه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان ئه‌كته‌ری زۆر باشن و ته‌جروبه‌كانی پێشووی منیان بینیبوو كه چه‌ند به دڵسۆزی كارمان تێدا كردووه، بۆیه ئه‌كته‌ریش حه‌ز ده‌كات له كارێكدا به‌شدار بێت كه به‌شداری كردن و ماندوو بوونی به فیڕۆ نه‌چێت.
* نمایشكردنی له مانگی ره‌مه‌زان به رێكه‌وت بوو یان له سه‌ره‌تاوه بۆ ئه‌م كاته‌تان دانابوو؟
- ئه‌وه‌ی راستی بێت بۆ مانگی ره‌مه‌زان نه‌بوو، چونكه ئه‌ڵقه‌كانی زۆرن ئێمه ده‌مانتوانی له سنووری 45 ئه‌ڵقه‌دا كاری له‌سه‌ر بكەین، به‌ڵام به باشمانزانی ماوه‌كه‌ی درێژ بكه‌ینه‌وه و كردمان به (36) ئه‌ڵقه واته چه‌ند رۆژیك پاش جه‌ژنیش به‌رده‌وام ده‌بێت و ماوه‌ی ئهڵقهكانیش له نێوان 41-50 خوله‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر بتوانێت چێژی لێ ببینێ و له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا بمێنێته‌وه.
* له گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كان پشتتان به چ سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ستووه؟
- ( ره‌یحانه) باس له مێژوویه‌كی دیاریكراو ناكات، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك رووداوی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌نتازییه بۆ مێژووییه‌كی كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه، واته ساڵه‌كه‌ی دیار نییه، به‌ڵام 60-70 ساڵ پێش ئێستایه بێ ئه‌وه‌ی مێژوو و شوێنێكی دیاریكراوی هه‌بێت.
* هه‌ندێك ئه‌كته‌ر یه‌كه‌مجاره به‌شداری ده‌كه‌ن و رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه، ئه‌مانه‌ت چۆن هه‌ڵبژارد؟
- ئێمه پێش وه‌خته ئاماده‌كاریمان كرد بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س بێنه ناو كاره‌كه‌وه، هه‌ندێك كه‌س هه‌بن كه یه‌كه‌م جاره به‌شداری بكه‌ن و تێستیشمان بۆ ئه‌وانه كردبوو كه نوێن و زۆریش له‌گه‌ڵیان ماندوو بووین، ئه‌وانیش به هاوكاری ئه‌كته‌رانی دیكه توانیویانه رۆڵه‌كان وه‌كو خۆیان به‌رجه‌سته بكه‌ن، هه‌روه‌ها خۆیشیان كه‌سی به توانان و به دڵسۆزییه‌و كاریان كرد، بۆیه پێموایه زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون و بینه‌ریش دواتر حوكمیان له‌سه‌ر ده‌دات.
* له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه (نامه‌كانی ئه‌شره‌ف) چ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ (ره‌یحانه)دا هه‌یه؟
- له‌ڕووی ستایله‌وه یه‌ك ستایلن، به‌ڵام جیاوازیشیان هه‌یه بۆ نموونه ئه‌مه‌یان درێژترین درامایه و له ناوه‌ڕۆكه‌وه (رۆمان ئامێزه) و رووداوه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی ورد به دوای یه‌كه‌وه به‌ستراون، هه‌روه‌ها گرنگییه‌كی زۆر دراوه به جلوبه‌رگی كوردی و به ژیانی تاكی كوردی وه‌ك ماڵ و ئیكسسوارات وكۆڵان و بۆن و بهرام كه سیمایه‌كی كوردی‌یان پێوه دیاره، هه‌روه‌ها له ژماره‌ی به‌شداربووان و گۆرانی و مۆسیقای كوردی بوونی تێدا هه‌یه وه‌ك حه‌یران و لاوك ته‌نانه‌ت زمانی دیالۆگیش، سه‌ره‌ڕای ناله‌باری بارودۆخی كوردستان(ره‌یحانه) یه‌كێكه له كاره هه‌ره گه‌وره‌كانی كه زۆرترین ئه‌كته‌ر به ئومێد و به دڵخۆشییه‌وه تێیدا به‌شدارن و ده‌بێته نه‌خشێك له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی هونه‌ری كوردی، كه ئه‌مانه هه‌موویان جیاوازین و تایبه‌تمه‌ندییه‌ك به(ره‌یحانه) ده‌به‌خشن و له‌وه باوه‌ڕه‌دا نیم پێشتر كاری وا كرابێت به (نامه‌كانی ئه‌شره‌ف)یشه‌وه.
* له ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی (نامه‌كانی ئه‌شره‌ف) له (ره‌یحانه)شدا سوودت لێیان وه‌رگرتۆته‌وه؟
- هه‌ر كارێك ئه‌نجام بده‌م هه‌وڵ ده‌ده‌م له كاری دواتر گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی له هه‌ڵبژادرنی ئه‌كته‌ر و دانانی كاراكته‌ره‌كاندا بكه‌م، هه‌ندێك له ئه‌كته‌ره‌كانی (نامه‌كانی ئه‌شره‌ف) له‌مه‌شدا به‌شدارن، به‌ڵام ڕۆڵه‌كانیان گۆڕاوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ساڵانه كارێكی له‌م جۆره ئه‌نجام ده‌ده‌ین پێویسته ئه‌كته‌ره‌كان زۆر دووباره نه‌بنه‌وه و شانس به ئه‌كته‌رانی تریش بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی توانای خۆیان به‌ده‌ر بخه‌ن و ڕۆڵی خۆیان ببینن.
* گۆرانی و مۆسیقای كوردی یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی درامای (ره‌یحانه)، ئایا گۆرانیبێژكان هی شاری سلێمانین؟
- ئێمه كار بۆ كوردستان ده‌كه‌ین بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م شار یان ئه‌و شار، پێویسته سوود له توانای هونه‌رمه‌ندانی كورد وه‌ربگرین له هه‌ر شوێنێكی كوردستان بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌ین، هاوتا ئه‌سعه‌د به لاوك و حه‌یران و كۆمه‌ڵێك گۆرانی به‌شداری كردووه كه تایبه‌ته به (ره‌یحانه) كه جێگای خۆشحاڵییه بۆ ئێمه و دڵنیام بینه‌ریش چێژێكی تایبه‌تی لێوه‌رده‌گری، چونكه درامایه‌كی كوردییه، به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌وه بكه‌م كه من هاوتا ئه‌سعه‌دم هه‌ڵبژارد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگێكی ره‌سه‌نی كوردییه و جۆرێك له سۆز وئاوازی كورده‌واریی پێوه دیاره و شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی هه‌یه له حه‌یران و لاوك و بابه‌ته فۆلكلۆرییه‌كان، بێگومان هه‌ڵبژاردنی كه‌سێكی شاره‌زا باشتره له كه‌سێكی كه له سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریدا بێت، تراكهكانیش پێشتر ئاواز و شیعری بۆ دانراوه.
* گرنگترین ئه‌و كێشه و بابه‌تانه چین كه (ره‌یحانه) له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌یانخاته روو ؟
- دوژمنایه‌تییه‌كی به‌رده‌وامی ته‌واو نه‌بووی باو ده‌خاته روو، بێ ئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی هه‌بێت و پێویست ناكات مرۆڤه‌كان دوژمنایه‌تی یه‌كتری بكه‌ن له‌سه‌ر بابه‌تی زه‌وی و ئاو و لێكتێنه‌گه‌یشتن و كۆمه‌ڵێك دابونه‌ریتی كۆن كه به داخه‌وه له ڕۆژهه‌ڵات به گشتی و به كوردستانیشه‌وه ره‌گوریشه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها دواكه‌وتوویی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك و چه‌ندین دیارده‌ی نیگه‌تیڤی دیكه.
* سه‌ته‌لایتی كوردستان خاوه‌نی (نامه‌كانی ئه‌شره‌ف) بوو، چۆن بوو دیسان (ره‌یحانه)شی له ئه‌ستۆ گرت؟
- پێشتر ئێمه وه‌كو ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی كاری ته‌له‌فزیۆنی كوردی (گاڤ) هه‌ردوو دراماكهمان به‌رهه‌مهێنا، سه‌ته‌لایه‌تی كوردستانیش وه‌ك كه‌ناڵێك كه گرنگییه‌كی زۆر به كاری درامای كوردی ده‌دات، به‌رهه‌مه‌كه‌یان كڕییه‌وه و بوون به به‌رهه‌می ئه‌وان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (نامه‌كانی ئه‌شره‌ف) كه جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌بوو و له ماوه‌ی سێ مانگدا دوو جار نمایشكرا، ئه‌مه‌ش هانده‌رێك بوو بۆ سه‌ته‌لایتی كوردستان، بۆیه حه‌زیان كرد دووباره به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین، (ره‌یحانه) به‌تایبه‌تی بۆ سه‌ته‌لایتی كوردستان كراوه و ئه‌وان له ئه‌ستۆیان گرت، ئه‌مه‌ش له روانگه‌ی گرنگیدانیانه به پێشخستنی درامای كوردی.
* به‌پێی زانیاریه‌كان (ره‌یحانه) تاكه درامای كوردییه كه له مانگی ره‌مه‌زاندا نمایش بكرێت، ئێوه چ به‌رنامه‌یه‌كتان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ری كوردی له دراما بیانییه‌كان دووربكه‌وێته‌وه و دووباره روو بكاته‌وه درامای كوردی؟
- به‌داخه‌وه له ته‌له‌فزیۆنه كوردییه‌كاندا گرنگیدان و پاڵپشتی كردن له كاره كوردییه‌كان زۆر كه‌مه، زۆر جار له كه‌ناڵه‌كانمان پرسیوه كه بۆچی گرنگی به درامای كوردی ناده‌ن، هه‌موو وه‌ڵامه‌كانیان ئه‌وه‌یه كه درامای كوردی خه‌رجییه‌كی زۆری ده‌وێ و هه‌ندێك كه‌س ئیدیعای ئه‌وه ده‌كات كه كوالیتی دراما كوردییه‌كان له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه لاوازه، راسته درامای كوردی خه‌رجی زۆری تێده‌چێت ئه‌مه‌ش ئاساییه، چونكه هه‌موو كارێكی خۆماڵێ خه‌رجی زۆری ده‌وێ، به هه‌مان شێوه ئه‌و دراما بیانییه‌ی كه لێره نمایش ده‌كرێ له شوێنی خۆی پاره‌یه‌كی زۆری تێده‌چی، به‌ڵام كێشه‌ی ئێمه نه‌بوونی به‌رنامه و پلان و بیركردنه‌وه یان دڵسۆزی بۆ بواری هونه‌ری كوردی بۆیه ته‌له‌فزیۆنه‌كان بیانووی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌هێننه‌وه كه هیچ مایه‌ی قه‌ناعه‌ت پێكردنی هونه‌رمه‌ندی كوردی نییه، ته‌له‌فزیۆنه‌كان به‌ناوی كورد و بۆ خزمه‌ت كردنی هونه‌ر وكەلتووری كوردی و ژیانی كورد دانراوه، كه‌چی به‌رهه‌می بیانی و دۆبلاژكراو نمایش ده‌كه‌ن و به حاڵه‌تێكی سروشتی ده‌زانن، دێن هونه‌ری خۆماڵی به‌راورد ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب كه نزیكه‌ی 600-700 كه‌ناڵی هه‌یه، ژماره‌یه‌كی زۆریان تایبه‌تن به نمایشكردنی درامای عه‌ره‌بی، به‌هه‌مان شێوه تورك و ئێرانییه‌كانیش هه‌روان، كه‌چی كه‌ناڵه‌كانی ئێمه به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن، بۆیه ئه‌م به‌راورد كردنه له‌گه‌ڵ وڵاته دراوسێكانمان كارێكی هه‌ڵه‌یه، به داخه‌وه ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی خۆمان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه خه‌ریكی هێنانی درامای دۆبلاژ كراون به زمانێكی سه‌قه‌ت و ته‌كنیكێكی لاواز و، كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می نه‌شیاوی دوور له كەلتوور و فه‌رهه‌نگی كوردی كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی شێواندنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و كاریگه‌ری خراپی زیاتره.
ئه‌مانه بوونه‌ته هۆی دڵ‌سارد كردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی كورد له كار كردن، به‌داخه‌وه ده‌بینی گرنگییه‌كی نا بابه‌تیانه به درامای غه‌یره كوردی ده‌درێت و كۆمه‌ڵه گه‌نجێك دێن له ژوورێكدا چ به‌رهه‌مێكیان بوێ دۆبلاژی ده‌كه‌ن دواتریش كه‌ناڵه كوردییه‌كان به چه‌ند سه‌د هه‌زار دۆلارێك لێیان ده‌كڕنه‌وه، ئه‌مه‌یان ده‌توانین بڵێین شه‌ڕێكی كەلتوورییه و به‌داخه‌وه خه‌ڵك و داموده‌زگاكانی ئێمه به باشی له‌مه تێناگه‌ن كه شێواندن و تێكدانی كەلتووری كوردییه، له‌لایه‌كی دیكه هه‌ندێك درامای كوردی به‌رهه‌م ده‌هێنرێن كه زۆر لاوازن، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه كه‌ناڵه‌كان نه‌وێرن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له ده‌رهێنه‌ره‌كاندا بكه‌ن، هه‌روه‌ها حكومه‌ت ڕۆڵێكی زۆر خراپی بینیوه له به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند درامایه‌كی كرچ و كاڵی بێبنه‌ما له ڕووی ناوهڕۆك و ته‌كنیك و هونه‌رییه‌وه زۆر لاواز بووه، ئه‌مانه‌ش هۆكارێكن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می درامای كوردی كه‌م بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م هه‌موو گرفتانه‌شدا ئێمه نابێ بێ ئومێد بین له به‌رامبه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته ناشازانه‌ی ئێستا له كوردستاندا هه‌یه و ده‌بێ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند به‌رده‌وام بین له كاره‌كانی خۆماندا.
* ڕۆڵی سه‌ته‌لایتی كوردستان له پێشخستنی درامای كوردی چۆن ده‌بینی؟
- له ڕێگای ئێوه‌وه پێویست ستایشی ڕۆڵی سه‌ته‌لایتی كوردستان بكه‌م كه به ڕۆحێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه و هه‌ست كردن به لێپرسراویه‌تییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای هونه‌ری كوردیدا ده‌كات و ماوه‌یه‌كه هیچ جۆره كارێكی دۆبلاژكراوی بڵاونه‌كردۆته‌وه و گرنگی به به‌رهه‌مهێنانی درامای كوردی ده‌دات، كه ئه‌مه جێگای ده‌ستخۆشییه و ئومێدێكه بۆ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد و ئێمه چاومان له‌وه‌یه ئه‌م كه‌ناڵه هه‌روا پێشه‌نگ بێت و به‌رده‌وام بێت له‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆی كه بریتییه له پشتگیری كردنی هونه‌ر و درامای كوردی، به گشتی و سوپاسیان ده‌كه‌م كه له‌دوای (نامه‌كانی ئه‌شره‌ف) دووباره متمانه‌یان به من دا كه كارێكی له‌و شێوه‌یان بۆ بكه‌م، هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی كاك هاشم كه زۆر هاوكاری ئێمه‌یان كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هاوكاریمان ناكات و زۆربه‌ی ئه‌و فه‌وزایه‌ی كه دروستبووه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، ته‌نانه‌ت نووسراوێكیان بۆ نه‌كردین بۆ كارئاسانی له كاتی تۆمار كردنی (ره‌یحانه) ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان هه‌ڵده‌ستین به ئه‌نجامدانی كارێكی له‌و جۆره.